نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ئاماژه‌ی به بابه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كرد و رای گه‌یاند، مووچه هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نه‌ماوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌وتی ئاب، فارس عیسا نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی گوتی، بابه‌تی مووچه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر كراوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه بابه‌تی مووچه هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ماوه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو داتا و زانیارییه‌كانی داوه به وه‌زاره‌تی دارایی و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، هاوئاهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه.
ئه‌و له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا گوتی، پرۆسه‌ی وردبینیی كاتی ده‌وێت، ره‌نگه هه‌ندێك تێبینی مابێت، ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بێت و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌غدا پاره‌ی مووچه ده‌نێرێت.