عوسمان بانیمارانی سیاسییه‌كی دێرینی كوردستانه و له ماوه‌ی رابردوودا جیا له‌وه‌ی له‌ناو گۆڕان و یه‌كێتی كاری كردووه، ئێسته وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، له ماڵه‌وه دانیشتووه و هیچ كارێك ناكات. ئه‌و له گفتوگۆیه‌كی كورتی له‌گه‌ڵ "وشه" به‌ته‌واوی بێ ئومێدیی خۆی له دۆخه‌كه پێشان داوه و ده‌ڵێ، "وه‌زعه‌كه باش نییه".
"گرنگترین شت ئه‌وه‌یه دژی میله‌تی خۆت نه‌بیت"
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتی ئاب، عوسمان بانیمارانی بۆ "وشه" گوتی، ئێسته له ماڵه‌كه‌م له كۆیه داده‌نیشم، هیچ كارێكی حزبی و سیاسی ناكه‌م، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له دۆسته‌كانم له‌ناو یه‌كێتی پێوه‌ندیی هاوڕێیه‌تیمان ماوه.
ئه‌و گوتی، له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانیش كێشه‌م نییه، به‌ڵام نازانم ئه‌و!، چه‌ند جارێك یه‌كترمان بینیوه، ئێسته دۆخه‌كه به گشتیی باش نییه نه‌ك ته‌نیا یه‌كێتی، "وه‌زعه‌كه باش نییه".
ئه‌و ره‌تی كرده‌وه كه بچێته‌وه ناو سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و گوتی، من خه‌باتی خۆم كردووه و پێشمه‌رگه بووم له پێناو كوردستان، "لای من گرنگترین شت ئه‌وه‌یه دژی میله‌تی خۆت نه‌بیت و خیانه‌ت نه‌كه‌ی"، ئه‌وه‌ی تر كاری حزبایه‌تییه و ئاساییه رۆژێك هه‌یه و رۆژێك نییه.
"له هه‌ڵبژاردنی رابردووه‌وه كوڕه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سووڵم نه‌بینیوه"
عوسمان بانیمارانی له ماوه‌ی رابردوودا پێگه‌یه‌كی باشی جه‌ماوه‌ریی له كۆیه هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته ده‌ڵێ، "به‌خودای حه‌ز له وه‌رگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی حزبی له كۆیه ناكه‌م"، له ماوه‌ی رابردوویشدا داوام لێ كراوه.
بانیمارانی پێشتر له‌سه‌ر باڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ حیساب ده‌كرا و پێوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام له گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ "وشه" گوتی، دوو ساڵ زیاتره كۆسره‌ت ره‌سووڵم نه‌بینیوه، كوڕه‌كانیشی له هه‌ڵبژاردنی رابردووه‌وه هه‌ر نه‌مبینیون.
به‌شێكی زۆر له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی به‌هۆی ناڕازیبوون له سیاسه‌تی ئێسته‌ی یه‌كێتی، له ماڵه‌وه دانیشتوون و نایه‌نه‌وێ له‌ناو حزبه‌كه‌دا كار بكه‌ن كه عوسمان بانیمارانی یه‌كێكه له‌وان.