په‌یامێك له‌ مه‌سروور بارزانییه‌وه‌ بۆ محه‌مه‌د حاجی‌ مه‌حموود

:: PM:02:29:08/08/2024 ‌
مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان په‌یامێكی‌ ئاراسته‌ی‌ محه‌مه‌ حاجی‌ مه‌حموود سكرتێری‌ گشتیی پارتی‌ سۆسیالیست دیموكراتی‌ كوردستان كرد. 

له‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستاندا هاتووه‌، به‌ بۆنه‌ی 48 ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ سه‌ركردایه‌تی و گشت ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارته‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌ ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

" ئومێده‌وارم پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به‌رده‌وام بێت له‌ كاركردن له‌ پێناو داكۆكیكردن له‌ مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان و ده‌سكه‌وته‌ نیشتمانییه‌كان" مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان وای‌ نووسیوه‌.

 



وشە - وشه‌