به گوێره‌ی بڕیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، یه‌كێك له‌و خزمه‌تانه‌ی ده‌گات به سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه رێكخستنه‌وه‌ی میلاكه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ده‌یان كه‌س به شێوه‌ی گرێبه‌ست له فه‌رمانگه‌كاندا داده‌مه‌زرێن.
بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی ناهاوسه‌نگیی ڕێژه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئاسانكاریی ڕێكاره‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیی میلاكات و به‌رزكردنه‌وه‌ی كارایی داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت له‌و ناوچانه، سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌وه داوه كه هه‌ر یه‌كه له پارێزگاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی ڕاژه و (ته‌نسیب) یان پێ ده‌درێ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بۆ فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه حكوومییه‌كان له پسپۆڕییه جیاوازه‌كان جگه له ڕاژه‌ی سه‌ربازی، ئه‌م فه‌رمانه وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه و په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ناگرێته‌وه.
هه‌ر له‌بڕیاره‌كه‌دا، ڕه‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 177 فه‌رمانبه‌ر به شێوه‌ی گرێبه‌ست له پسپۆڕیی جیا و له فه‌رمانگه و داوده‌زگای جیاوازه‌كاندا، به‌مشێوه‌یه پێنج فه‌رمانبه‌ری بواری یاسایی بۆ دیوانی قایمقامییه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، 52 ڕووپێوكار و فه‌رمانبه‌ری 'it' ئایتی له‌سه‌ر میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی، 80 فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر میلاكی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی، پێنج فه‌رمانبه‌ر بۆ بنكه‌ی ژینگه‌ی بازیان، 35 فه‌رمانبه‌ر بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی.
هه‌روه‌ها بۆ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕه‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 52 فه‌رمانبه‌ر به شێوه‌ی گرێبه‌ست له پسپۆڕییه جیاوازه‌كان بۆ دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و قایمقامیه‌ته‌كان.
هه‌روه‌ها بۆ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین، ڕه‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 43 فه‌رمانبه‌ر به شێوه‌ی گرێبه‌ست و به‌پێی پسپۆڕییه داواكراوه‌كان له‌سه‌ر میلاكی دیوانی ئیداره‌ی راپه‌ڕین و هه‌ردوو قایمقامیه‌تی رانیه و پشده‌ر.
بۆ سنووری گه‌رمیانیش، ڕه‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 133 فه‌رمانبه‌ر به شێوه‌ی گرێبه‌ست و به‌پێی پسپۆڕییه داواكراوه‌كان له‌سه‌ر میلاكی دیوانی ئیداره‌ی راپه‌رین، هه‌ردوو قایمقامیه‌تی قه‌زاكانی كه‌لار و كفری و ناحیه‌كانی سنووری ئیداره‌كه و هه‌ردوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ناحیه‌ی قۆره‌توو و مه‌یدان.