سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌ركی به‌غدایه پێش به هێرشه‌كانی توركیا بگرێت، "ماده‌م ده‌گوترێ عێراق یه‌ك پارچه‌یه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتی ئاب، دوای به‌شداری له پرسه‌ی خێزانی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی له سلێمانی، فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ڕۆژنامه‌نووسان، دووپاتی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆی كرده‌وه.
له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیاش كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانه‌وه پرسیاری لێ كرا گوتی، ئه‌ركی حكوومه‌تی عێراقه پێش به هێرشه‌كانی توركیا بگرێت "ئێوه ده‌ڵێن عێراق یه‌ك پارچه‌یه، ئه‌گه‌ر یه‌ك پارچه‌یه ده‌بێت خۆی به خاوه‌نی هه‌مووی بزانێت".
ئه‌و دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، ده‌بێت به‌غدا وه‌ڵامی ئه‌وه بداته‌وه بۆچی سه‌روه‌ریی عێراق پارێزراو نییه؟.