وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه، تیایدا باسی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی بانكه پسپۆڕییه‌كان ده‌كات و هه‌واڵی یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه رای گه‌یاندووه، رۆژی شه‌شی ئاب، ماڵپه‌ڕی كه‌ناڵی (نالیا)ی سه‌ر به خاوه‌نێكی قه‌رزاری حكوومه‌تی هه‌رێم، هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی؛ گوایه "حكوومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 2013ـه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر نزیكه‌ی 37 ملیار دیناری هاووڵاتییاندا گرتووه، كه وه‌ك پاره‌ی مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره له هاووڵاتییان وه‌رگیراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بدرێته هاووڵاتییان!".
هەروەها نووسیویه‌تی گوایه: "پێش وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه مامه‌ڵه‌ی كردووه، بڕی 285 هه‌زار دیناری وه‌ك بارمته لێ وه‌رگیراوه، به‌ڵام له 2014 به بیانووی شه‌ڕی داعش پێشینه وه‌ستاوه و ئێسته حكومه‌تی هه‌رێم نه پێشینه‌كه ده‌دات و نه 285 هه‌زار دیناره‌كه ده‌گێڕیته‌وه بۆ هاووڵاتییان.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌م چه‌ند خاڵه داوه:
1- پاڵپشت به هه‌ردوو بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (10452) و (11002) له (10\9\2008) و 8\10\2008) بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون و سوودوه‌رگرتنی فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتییانی نیشته‌جێی شار و شارۆكه و گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا به‌پێی رێنمایی دارایی ژماره (44)ی ساڵی (2008) پێشینه‌ی خانووبه‌ره بدرێت، ئه‌وه بوو له رێگه‌ی (16) بانكی خانووبه‌ره‌وه پرۆسه‌كه جێبه‌جێ كرا. بۆ زانیاریی هه‌موو لایه‌ك ئه‌و پێشینه‌یه له ساڵی (2008)ه‌وه تاوه‌كو ساڵی (2013) به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان درا و له‌و ماوه‌یه‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی (سێ تریلیۆن و 214 ملیار و 513 ملیۆن و 458 هه‌زار و 300 دینار)ی بۆ پێشینه‌ی خانووبه‌ره به هاوڵاتیان دا و (196 هه‌زار و 721 كه‌س) سوودمه‌ند بوون له‌و پرۆسه‌یه.
2- پاڵپشت به ڕێنوێنیی ژماره (4)ی ساڵی (2010) كه هاوپێچه له‌گه‌ڵ ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌دا، له مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌دا، له هه‌ر هاوڵاتییه‌كی خوازیار، بڕی (250 هه‌زار دینار) وه‌رگیراوه نه‌ك (285 هه‌زار دینار) وه‌ك كه‌ناڵی (نالیا) له هه‌واڵه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی! ئه‌و (250 هه‌زار دیناره)ش وه‌ك خه‌رجییه كارگیڕییه‌كان (المصاریف الاداریه) به‌رامبه‌ر به (كرێی لیژنه، پشكنین، چاپه‌مه‌نی، گواستنه‌وه، رووپێو و شاره‌زا) كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ش بڕی (37 ملیار دینار!) نییه وه‌ك كه‌ناڵی (نالیا) نووسیویه‌تی، به‌ڵكو راستییه‌كه‌ی بڕی (پێنج ملیار و 18 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار)ه و له (20074) هاووڵاتی وه‌رگیراوه كه مامه‌ڵه‌یان پێشكه‌ش كردووه و پشكنینی موڵكیان بۆ كراوه به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی نه‌توانراوه پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌یان بۆ خه‌رج بكرێت، ئاگاداری هه‌موو لایه‌كیش ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ر یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه سه‌ردانی بانك بكه‌ن و داوای ئه‌و (250 هه‌زار دینار)ه بكەنه‌وه، بانكه‌كه بۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و هیچ كێشه‌ی نییه، هه‌ر بۆ زانیاریی هه‌موو لایه‌ك تا ئێستا چه‌ندان هاووڵاتی داوای پاره‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه و (250 هه‌زار دینار)ه‌كه‌یان وه‌رگرتووەتەوە.
3- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای پێشینه‌ی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری، زیاتر له ترلیۆنێك دیناری وه‌ك قه‌رزی كشتوكاڵ و قه‌رزی بواره‌كانی تر به‌خشیوه به قه‌رزخوازان، ئه‌وه‌شی به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی زانیوه له پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پێشكه‌وتنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو رووێكه‌وه، له سۆنگه‌ی ڕه‌چاوكردنی دۆخی ئابووریی خه‌ڵكیشه‌وه، هیچ جۆره فشارێكی له‌سه‌ر هاووڵاتییان دروست نه‌كردووه.
له كۆتاییشدا به پێویستی ده‌زانین، بەبیر كه‌ناڵی نالیا و خاوه‌نه‌كه‌ی بهێنینه‌وه، له‌م كاته‌دا كه ئه‌و هه‌واڵه! بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه‌ناڵی نالیا و خاوه‌نه‌كه‌ی، قه‌رزێكی یه‌كجار زۆری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان لایه و نه‌یانداوه‌ته‌وه، جیا له پاره‌ی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاند و ته‌نانه‌ت زۆر له كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه‌ش كه مووچه‌یان خوراوه. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌و حزبه‌ی خاوه‌نداریی كه‌ناڵی (نالیا) ده‌كات، كه‌سێكی سه‌رڕاست بووایه و به‌ڕاستی له خه‌می مافی خه‌ڵكدا بووایه، با ئه‌و قه‌رزه زۆره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی بگێڕایه‌ته‌وه كه له سامانی گشتییه و پاره‌ی خه‌ڵكه، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یان كێشه‌ی خه‌ڵكی پێ چاره‌سه‌ر ده‌كرا.