ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەولێر

:: PM:12:24:09/08/2024 ‌

ئاگادارى بنەماڵەى شەهیدان و ئەنفالکراوانى سنوورى هەولێر دەکرێتەوە ئەوانەى کۆدى بایۆمەترییان نەهێناوە پێویستە سەردانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەولێر بکەن.

ئەمڕۆ هەینى نۆى ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەولێر هاتووە، ئاگادارى بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سنووری هەولێردەکەینەوە، ئەوانەی وارسی شەهیدن و تا ئێستە بایۆمەترییان نەکردووە، هەروەها ئەوانەى کۆدی بایۆمەترییان نەهێناوە، پێویستە لە ڕۆژى یەکشەم 11ى ئابی 2024 و ڕۆژانى دواتر سەردانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر لە گەرەکی "ئازادی" بکەن، بەمەبەستى ئەنجامدان و وەرگرتنی کۆدی بایۆمەتری.

لە ئاگادارییەکەدا زیاتر هاتووە، پێویستە لەسەر هەر وارسێک ناسنامەی شەهیدان و کارتی نیشتیمانى لەگەڵ خۆى ببات و پڕۆسەکەش بۆ ماوەى 60 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بەپێچەوانەوە ئەو وارسانەی بایۆمەترییان ئەنجام نەداوە، مووچەکانیان ڕادەگیرێت.


وشە - رزگار خدر