سبەینێ تیروپشک بۆ لایەنە بەشداربووەکانى هەڵبژاردن دەکرێت

:: PM:12:42:09/08/2024 ‌

سبەى شەموو 10ى ئابی 2024 تیروپشک بۆ ئەو لایەن و کاندیدانە ئەنجام دەدرێت کە بەشدار دەبن لە هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان.

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ڕاى گەیاند، سبەینێ شەموو 10ى ئابی 2024 لە هۆتێلى هەولێرى نێودەوڵەتى سەعات 10ى بەیانى، تیروپشک بۆ ئەو حزب و کاندیدانە ئەنجام دەدەن کە بەشدار دەبن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.

بڕیارە رۆژی 20ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، بەپێی تۆمارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، سەرووی سێ ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە و دەیان حزب و هاوپەیمانیی و كاندیدی تاك، كێبەركێی مسۆگەركردنی 100 كورسی پەرلەمان دەكەن، پێنجیان بۆ مەسیحی و توركمانە.


وشە - رزگار خدر