بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خولی 233یەمین ئەکادیمیای سەربازیی شاهانەی ساندهێرست لە وڵاتی بریتانیا بەڕێوە چوو.
ئەمڕۆ هەینی، لە وڵاتی بریتانیا، خولی 233یەمین ئەکادیمیای سەربازیی شاهانەی ساندهێرست لە وڵاتی بریتانیا بەڕێوە چوو كە تێیدا قوتابیانی نێودەوڵەتی مەدالیای تەواوکردنی مەشق و ڕاهێنان وەردەگرن، یەکێکیش لە دەرچوانی ئەو ئەکادیمیایە، ئارین مەسروور بارزانییە، کە مەدالیای پێ دەبەخشرێت.
لە ڕێوڕەسمەكەدا، بەرپرس و سەركردەی وڵاتانی بەشداربوو میوانن و لەمیانەیاندا مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمەكەدا كردووە.
ئەکادیمیای سەربازیی شاهانە دوو سەدەیە دامەزراوە، لە ژێر ناوی "خزمەت بکە تاوەكوو سەرکردایەتی بکەی"، لەو ئەکادیمیایەدا چەند جۆرێک کۆرس وەردەگرن، لەوانەی کۆرسی ماوەکورت کە هەشت هەفتە دەخایەنێت، لەگەڵ کۆرسی ماوەدرێژ کە 44 هەفتە دەخایەنێت و ئەو قوتابیانە ڕاهێنانیان پێ دەکرێت لەسەر قەیران و سەربازی، ئاڵنگارییەکان و چارەکردنی کێشەکان، تاوەكوو خولی سەرکردایەتیش دەبینن.