دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا گرتنی چەند كەسێك ڕادەگەیەنێت كە ویستوویانە شوێنەوارێكی قەرەداغ بدزن.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیاندراوەكەیە:
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٨/٩ کاتژمێر ٥ لە ناوچەی (قەرەداغ) دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی ئاسایشی قەرەداغ بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و چاودێریکردنی ناوچەیەکی شوێنەواری لە ئەرکدابوون، چەند کەسێکی چەکدار بەمەبەستی دەرهێنان و بردنی شوێنەواری ( نەرامسین )لە ناوچە شوێنەوارییەکە بوون، ڕووبەڕووی مەفرەزەکەی ئاسایش بونەتەوە و بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی ( دوو )کارمەندی ئاسایش.
لە ئێستادا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.