كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بێ پاره‌یی ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون و داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن، به‌شێكیشیان هه‌ڕه‌شه‌ی وازهێنان له ریزه‌كانی حزبه‌كه‌یان كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دراونه‌ته "وشه"، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان دیاری كران، به‌ڵێنی پێدانی بڕه پاره‌یه‌كیان بۆ راپه‌ڕاندن و به‌ڕێوه‌بردنی ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان پێ درا، به‌هۆی دواكه‌وتنی پاره‌كه و نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، نیگه‌رانی كاندیده‌كانی گرتووه‌ته‌وه و داوای به‌په‌له بینینی سه‌رۆكی یه‌كێتییان كردووه.
یه‌كێك له كاندیده‌كانی یه‌كێتی به مه‌رجی ناونه‌هێنانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌رپرسانی بالاَی یه‌كێتی و به‌تایبه‌تیش نووسینگه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، پێشتر به‌ڵێنی به‌زوویی پێدانی بڕی پێنج ملیۆن دیناریان پێ داوین، به‌لاَم وا رۆژ به‌رۆژ له هه‌ڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان نزیك ده‌بینه‌وه، هێشتا یه‌ك دینارمان وه‌رنه‌گرتووه.
زیاتر گوتی، وه‌ك زۆرینه‌ی كاندیدانی یه‌كێتی له سنووری پارێزگای سلێمانی، كه گه‌رمترین شوێنی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردنه بۆ یه‌كێتی و ململانێی لیسته‌كانی شاسوار و لاهوور جه‌نگی و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و گۆڕان و ئیسلامییه‌كان و چه‌ندان كایدی سه‌ربه‌خۆی تێدا ده‌كه‌ین، ناكرێت به‌گیرفانی به‌تاڵه‌وه بچینه بانگه‌شه‌وه.
باسی له‌وه كرد، داوامان كردووه ده‌بێت به‌زووترین كات له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی له ده‌باشان كۆ بینه‌وه و نیگه‌رانییه‌كانی پێ ده‌گه‌یه‌نین، ئه‌گه‌ر نا به‌م شێوه‌یه ده‌كشێینه‌وه و به‌یه‌كجاری واز له یه‌كێتی دێنین.
روونیشی كرده‌وه، داوا له سه‌رۆكی لیسته‌كانی یه‌كێتی له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كراوه، بڕه‌كه له پێنج ملیۆنه‌وه بكرێته 25 ملیۆن دینار و به‌زووترین كاتیش مه‌كته‌بی دارایی و ئیداره‌ی گشتی بۆمانی خه‌رج بكه‌ن.
عاسم عه‌زیز شاره‌زا له كاروباری پارته سیاسییه‌كان، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا، یه‌كێتی به‌خراپترین كاته‌كانی ته‌مه‌نی سیاسیی تێده‌په‌ڕێت، كێشه‌كه بێ سه‌روبه‌رییه نه‌ك مادی.
دووپاتی كرده‌وه كه یه‌كێتی به‌ناچاری چووه‌ته ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، له كاتێكدا سه‌رانی بالاَی ده‌باشان، ده‌بوو ئێسته كاری باشیان بۆ سنووره‌كه‌ی خۆیان بكردایه، وا كێشه‌ی وازهێنان و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كاندیده‌كانیشیانی هاتووه‌ته سه‌ر.
یه‌كێتی هه‌رچه‌نده له میدیاكانیه‌وه دووپات له ئاماده‌بوونی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كاته‌وه، به‌لاَم پێناچێت ئه‌مه وابێت و ترسێكی زۆری له ده‌رنه‌چوونی كاندیده‌كانی هه‌یه، بۆیه تا ئێسته پاره‌ی بۆ خه‌رج نه‌كردوون.