فیلتەركردن خەرجییەكانی ئینتەرنێت لە ئێرانی دوو هێندە بەرز كردووەتەوە

:: AM:10:51:07/02/2021 ‌
فیلتەركردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ئێران بەردەوامە، ئەوەش وایكردووە خەڵك بۆ دەست پێڕاگەیشتن بەو خزمەتگوزارییە پارەی زیاتر بە كۆمپانیاكان بدەن.

سەعید شەریعەتی چالاكی بواری راگەیاندن لە ئێران باسی لەوە كرد، حكوومەتی ئێران فیلتەری خستووەتە سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئەوەش وایكردووە كۆمپانیاكان بۆ پێدانی خزمەتگوزارییەكە لە كۆدی دەرەكی سوود وەربگرن .

خەڵك دواجار ناچارن پارەی زیاتر بەو كۆمپانیایانە بدەن كە زیاتر تایبەتین، هەر ئەوەش دەرفەتی گەندەڵی و بە فیڕۆدانی سامانی گشتی لە ئێرانی بەدواوە بووە.

دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانان گوشارێكی زۆریان خستووەتە سەر حكوومەت بۆ ئەوەی بەردەوام تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فیلتەر بكرێن


لە ئێران دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانان گوشارێكی زۆریان خستووەتە سەر حكوومەت بۆ ئەوەی بەردەوام تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فیلتەر بكرێن، هەرچەندە ئەمە لە لایەن حكوومەت تا ئاستێك ناڕەزایەتی لێ كەوتووەتەوە.

بەگوێرەی rfi  لە چەند هەفتەی رابردوودا كۆمەڵێك وەزیر و بەرپرسی باڵا، لە لایەن دەزگای دادوەری بانگهێشت كراون لەسەر ئەوەی لەبارەی هاندان بۆ بەكارهێنانی فیلتەرشكێن و روونكردنەوە بدەن.

زۆر لە بەرپرسانی حكوومەت پێیان وایە ناكرێ پێش بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بگیرێت و دانانی فیلتەر بە هەنگاوێكی هەڵە هەژمار دەكەن.



وشە - سلێمان تاشان