میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و كه‌میی كاره‌با، له 15 پارێزگا كراوه‌ته پشوو و ئامانج ئه‌وه‌یه به داخستنی فه‌رمانگه حكوومییه‌كان، به‌كاربردنی كاره‌با كه‌م بكه‌نه‌وه.
قه‌باره‌ی به‌كاربردنی كاره‌با له ئێران دوێنێ گه‌یشته سه‌رووی 77 هه‌زار مێگاوات كاره‌با، حكوومه‌ت له‌مه زیاتر توانای نییه كاره‌با بۆ پێداویستییه‌كان دابین بكات، بۆیه رێوشوێنی نوێی گرتووه‌ته‌به‌ر.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای ئێران رای گه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی پچڕانی گشتیی كاره‌با له ئێران روو نه‌دات، به ئامانجی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی كاره‌با، ده‌وامیان راگرتووه، به‌ڵكو بتوانن قه‌باره‌ی داخوازی كه‌م بكه‌نه‌وه و ئیداره‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بكه‌ن.
ئێران له ساڵانی رابردوودا نه‌یتوانیوه په‌ره به وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بدات
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، ئێران له ساڵانی رابردوودا نه‌یتوانیوه په‌ره به وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بدات، له هه‌مان كاتدا تۆڕی گواستنه‌وه‌ی كاره‌باكه‌ی كۆنه و به‌شێكی زۆر له وزه‌ی كاره‌با به هۆیه‌وه به فیڕۆ ده‌چێت، له به‌رانبه‌ردا به‌كارهێنانی كاره‌با زیادی كردووه، بۆیه ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی هێناوه‌ته كایه‌وه.
به‌پێی پلانی حكوومه‌تی ئێران، ده‌بوو ساڵی رابردوو شه‌ش هه‌زار مێگاوات كاره‌با به به‌رهه‌مهێنان زیاد بكات، به‌ڵام ته‌نیا توانی دوو هه‌زار مێگاوات زیاد بكات.
ئێران بۆ ئه‌وه‌ی هانی خه‌ڵك بدات كاره‌بای كه‌متر به‌كار بهێنن، خه‌ڵاتی به‌خشینی ئۆتۆمبێل و كۆمه‌ڵێك دیاری تری ده‌ستنیشان كردووه و به كولتووری به‌كارهێنان، ده‌یه‌وێت له وه‌رزی گه‌رما ئیداره‌ی ئه‌و كه‌رته بدات.