ئه‌مساڵ پیازێكی زۆر له سلێمانی كراوه و جووتیاران و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و پیازه‌ی ئه‌مساڵ به‌رهه‌م هاتووه، به‌شی عێراقیش ده‌كات و هه‌رێمی كوردستان له به‌رهه‌می سه‌وزه‌كان گه‌یشتووه‌ته خۆبژێوی، ساڵانه به ده‌یان هه‌زار تۆ‌ن له سه‌وزه جۆربه‌جۆره‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێنانی سه‌وزه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه، به‌شێكی زۆری ئه‌و به‌رهه‌مانه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت و ده‌درێته چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی و كه‌نداو، ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه‌رتی كشتوكاڵ پێش كه‌وتووه.
خه‌سره‌و جاف جووتیاری نموونه‌یی له شاره‌زوور، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ له سنووری شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه و پێنجوێن به‌رهه‌مێكی زۆری پیاز هه‌یه، مه‌زه‌نده ده‌كرێت به‌وه‌ی نزیكه‌ی 60 هه‌زار تۆ‌ن پیاز به‌رهه‌م هاتبێت. ته‌نیا له ده‌شتی سه‌یدسادق ده‌توانرێ رۆژانه سه‌رووی 100 تۆ‌ن پیاز بخرێته بازاڕه‌وه .
زیاتر گوتی، دوو جۆر پیازیان هه‌یه شیرین و تیژ، خستنه‌ڕوو هه‌بووه 700 تۆنی داوه، ئه‌مساڵ ته‌نیا له سنووری سلێمانی و ده‌شتی شاره‌زوور سه‌رووی 55 هه‌زار تۆ‌ن پیاز به‌رهه‌م دێت و ده‌خرێته بازاڕه‌وه، ئه‌وه‌نده پیاز هه‌یه كه ده‌توانن هه‌نارده‌ش بكه‌ن و تا مانگی تشرینی دووه‌میش له ناوخۆ هیچ گرفتێك نابێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ''پیاز له ناوخۆی هه‌رێم زۆره، ده‌توانین به‌و بڕه‌ی كه به‌رهه‌می ده‌هێنن هه‌نارده‌ی عێراقیشی بكه‌ین، ته‌نیا گرنگی به جووتیاران و به‌رهه‌می ناوخۆ بدرێت ئێمه سه‌ره‌ڕای خۆ بژێوی، ده‌توانین شاره‌كانی عێراقیش پڕ له به‌رهه‌می ناوخۆی جووتیارانی كوردستان بكه‌ین و به‌شی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌شمان هه‌بێت، كوردستان له ئاستێكی به‌رزی به‌رهه‌می ناوخۆدایه و ئێسته له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو زۆر جیاوازی هه‌یه له رووی به‌رهه‌م و كه‌رتی كشتوكاڵی.''
رۆژانه نزیكه‌ی 100 تۆ‌ن پیاز ده‌خرێته بازاڕه‌وه
حاجی سه‌روه‌ر عه‌لی به‌رپرسی عه‌لوه‌ی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ زۆرترین پیاز له سنووره‌كه به‌رهه‌م هاتووه، به جۆرێك رۆژانه نزیكه‌ی 100 تۆ‌ن پیاز ده‌خرێته بازاڕه‌وه، به‌شێكی بۆ خواروو و ناوه‌ڕاست ده‌ڕوات، ته‌نیا له ناوخۆی پارێزگاكه رۆژانه پێویستیان به 50 بۆ 60 تۆ‌ن پیاز هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیی ناوخۆ.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، به‌رهه‌می پیاز له ساڵێك بۆ ساڵێكی تر جیاوازه، ساڵێك زۆر و ساڵێك كه‌م ده‌بێت، ئه‌مساڵ به‌رهه‌م زۆره و جووتیارانیش گرنگییان به پیاز داوه، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی له ناوخۆ هه‌یه به‌شی عێراقیش ده‌كات و له ناوخۆش كێشه‌یان نابێت.
بڕیار سه‌لیم له عه‌لوه‌ی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ پیازێكی زۆر هه‌یه رۆژانه بڕێكی زۆر پیاز ده‌هێنرێته عه‌لوه‌كان، زۆریی بڕه‌كه‌ی وایكردووه نرخه‌كه‌شی هه‌رزان بێت، له عه‌لوه كیلۆی به 300 بۆ 350 دیناره، له بازاڕیش دوو كیلۆ پیاز به هه‌زار دینار ده‌گاته ده‌ستی هاووڵاتییان.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی