جیا سوود و سەلامەتییەكەی لە رووی تەندروستییەوە، مریشك یەكێكە لە خۆراكە خوازراوەكان كە عێراقییەكان لە بۆنە و ئاهەنگ و كۆبوونەوە خێزانییەكان لە ژەمەكاندا دەیخۆن، جیا لە چێشتخانە و شاورمە و هیتریش، شارەزایەكی ئابووری قەبارەی خواردنی عێراقییەكان بۆ مریشك ئاشكرا دەكات، دووپاتی دەكاتەوە كە كەرتی بەخێوكردنی مریشك هەلێكی گەورەی وەبەرهێنانی تیادایە.
د. نەبیل مەرسوومی، مامۆستای زانكۆ و شارەزای ئابووری لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك لە ژێر ناونیشانی "هەلی گەورەی وەبەرهێنان لە كەرتی بەخێوكردنی مریشك هەیە"، دەڵێت، قەبارەی بەرهەمی ناوخۆیی مریشك و بەرهەمەكانی تری، ساڵانە دەگاتە 200 هەزار تۆن، هەرچی هاوردەكردنە دەگاتە 800 هەزار تۆنی ساڵانە، گرنگترین وڵاتانی عێراق ئەو بەرهەمەیان لێ هاوردە دەكات بریتین لە ئێران و توركیا و بەرازیل.
ئاماژە دەكات، بەكارهێنانی ناوخۆیی ساڵانە دەگاتە ملیۆنێك تۆن، واتە عێراقییەكان ساڵانە نیو ملیار مریشك دەخۆن، بۆیە تێكڕای خواردنی مریشك لای تاكێكی عێراقی مانگانە مریشكێكە.