بازرگانانی ئێران داوا ده‌كه‌ن ئێران نه‌رمی بنوێنێت و كارێك بكات به سیستمی FATF كه سیستمێكی دارایی نێوده‌وڵه‌تییه گرێ بدرێت. دامه‌زراوه‌ی FATF به‌دژی بڕینی سه‌رچاوه داراییه‌كانی تیرۆر كار ده‌كات. ژووری بازرگانیی ئێران پێی وایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران به‌شێك نییه له FATF، زیانیان به‌ركه‌وتووه و بازرگانانیان چیتر ناتوانن له عێراق سزاكانی ئه‌مه‌ریكا پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
ئه‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه 30 ساڵه دامه‌زراوه و ئامانجه‌كه‌شی ئه‌وه بووه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی رێ له دامه‌زرانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان بگرێت و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی ناوكیش، یه‌كێك له‌و دامه‌زراوه داراییانه‌ی كراوه‌ته چاو‌دێر به‌سه‌ر چالاكییه داراییه‌كانی ئێران ئه‌م دامه‌زراوه‌یه بووه.
دامه‌زراوه‌كه ساڵی 2021 ده‌رفه‌تی به ئێران دا تا چاكسازی له سیستمی دارایی خۆیدا بكات و هه‌ڵه‌كانی رابردووی خۆی چاك بكاته‌وه، بۆ رێگریكردن له سپیكردنه‌وه‌ی پاره و بڕینی سه‌رچاوه‌ی دارایی گرووپه تیرۆریستییه‌كان تێبكۆشێت. ئێران نه‌یتوانیوه مه‌رجه‌كانی ئه‌و جێبه‌جێ بكات، بۆیه‌ش له رووی بازرگانی و گواستنه‌وه‌ی پاره، به‌رده‌وام كێشه‌ی هه‌بووه و رێژه‌ی به‌رزی كرێی گواستنه‌وه و زۆر جاریش قاچاخ وایكردووه زیان به داهاته‌كانی ئێران بگات.
دامه‌زراوه‌كه ساڵی 2021 ده‌رفه‌تی به ئێران دا تا چاكسازی له سیستمی دارایی خۆیدا بكات
به‌گوێره‌ی تیجاره‌ت نیوز، محه‌مه‌د حوسێن ره‌ئیسزاده كه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ژووری هاوبه‌شی بازرگانیی ئێران و عێراقه، داوای له حكوومه‌تی ئێران كردووه كارێك بكات كه بگه‌ڕێنرێته‌وه ناو دامه‌زراوه‌ی FATF بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر بتوانێت په‌ره به بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانی تر بدات.
ئه‌و روونی كردووه‌ته‌وه كه له ساڵانی رابردوودا بازرگانانی ئێران له عێراق، ده‌یانتوانی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و پاره‌ی پێویستی دۆلار كۆ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ كۆنترۆڵی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر سیستمی دارایی عێراقدا زۆر زیاتر بووه، بۆیه دۆخی بازرگانانی ئێران باش نییه و ئه‌وه‌ی ده‌توانێت له داهاتوودا ده‌روویه‌كی لێ بكاته‌وه ئه‌وه‌یه، حكوومه‌تی داهاتوو كه مه‌به‌ستی حكوومه‌تی پزیشكیانه، بتوانێ ئێران بگه‌ڕێنێته‌وه دامه‌زراوه‌ی دارایی FATF.