به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی گه‌شتوگوزاری سۆران رای گه‌یاند، ھه‌رێمی كوردستان به دوو شوێن به‌شداری له پێشبركێی خۆشترین شوێنی گه‌شتیاریی له دنیادا ده‌كات و ده‌یانه‌وێت بچنه سه‌رنه‌خشه‌ی گه‌شتوگوزاری دنیا .
كه‌مال خوداداد حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی گه‌شتوگوزاری سۆران، بۆ "وشه" گوتی، رێكخراوی جیھانیی گه‌شتوگوزاری سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ساڵانه پێشبڕكێیه‌ك ده‌كات و ئه‌مساڵیش ھه‌رێمی كوردستان به دوو شوێن به‌شداری له‌و پێشبڕكێیه ده‌كات، ئه‌وانیش رواندز و بیاره‌ن.
ئه‌و روونی گوتی، ''24 ی ئه‌م مانگه شاندێكی گه‌شتوگوزار سه‌ردانی ئێمه‌یان كرد بۆ تاوتوێكردنی خاڵه‌كان كه رێكخراوه‌كه دایناوه بۆ به‌شداریكردنی پێشبڕكێیه‌كه، كه ھه‌مووی به‌شێوه‌ی به‌ڵگه و وێنه و ڤیدیۆ دۆكیۆمێنت ده‌كرێت. له خاڵه‌كاندا رۆڵێكی گرنگ به ئافره‌تان دراوه و ھه‌موو لایه‌نێكی ژیان له‌به‌رچاو ده‌گرن، وه‌ك كاری ده‌ستیی ژنان و به‌رھه‌می خۆماڵی و جووڵه‌ی بازاڕ و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان.''
21 خاڵ له‌خۆ ده‌گرن و 85%ی خاڵه‌كان له رواندز هه‌ن
وه‌ك زیاتر خستیه روو، پێوه‌ره‌كان 21 خاڵ له‌خۆ ده‌گرن و 85%ی خاڵه‌كان له رواندز هه‌ن، بۆیه ده‌توانن خاڵه‌كانی تر به ھاوكاریی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، بڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵ یان سه‌ره‌تای ساڵی داھاتوو، پێشبڕكێیه‌كه به‌ڕێوه بچێت و ئێسته كاری بۆ ده‌كرێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له سعوودیه بكرێت.
به‌گوته‌ی كه‌مال خوداداد حه‌سه‌ن، له ھه‌موو دنیا وڵاتان به‌شدار ده‌بن و هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداریی تێدا ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی ھه‌ولێر بووه پایته‌ختی گه‌شتیاری، ده‌مانه‌وێت رواندزیش بكه‌وێته سه‌ر نه‌خشه‌ی گه‌شتوگوزاری دنیا، بۆیه ھاوشێوه‌ی فێستیڤاڵی كان رێوڕه‌سمی گه‌وره‌ی بۆ ده‌كرێت.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم