له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی كه‌میی كاره‌باوه، كارگه‌كانی كه‌رتی پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاری هه‌ندێك رۆژ له كاركردن وه‌ستاون و زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه، حكوومه‌ت نه‌یتوانیوه كاره‌بای پێویستیان بۆ دابین بكات و ته‌نانه‌ت هانا بۆ راگه‌یاندنی پشوو براوه تا قه‌ره‌بووی ئه‌و كه‌موكورتییه بكاته‌وه، ئێسته‌یش پچڕانی كاره‌با نه‌خۆشخانه‌كانی گرتووه‌ته‌وه كه زۆر مه‌ترسیداره.
یه‌كێك له مه‌رجه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌وه‌یه كه موه‌لیده‌ی كاره‌بایان هه‌بێت، تا له كاتی پچڕانی كاره‌با سوودی لێ وه‌ربگرن و نه‌خۆشه‌كانیان تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستی نه‌بنه‌وه، به‌ڵام موه‌لیده‌كان كۆنن و به‌شێكیان كار ناكه‌ن و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه دۆخه‌كه زۆر خراپتر بێت.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، زیاتر نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كانی ئێران ئه‌و كێشه‌یان هه‌یه و به‌رپرسانی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته نه‌یانتوانیوه موه‌لیده‌كانیان نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه.
لانی كه‌م له سێ نه‌خۆشخانه‌ی ناسراو پچڕانی كاره‌با رووی داوه، نه‌خۆشه‌كان به‌هۆیه‌وه ته‌ندروستییان ناجێگیر بووه، چونكه زۆربه‌ی ئامێره‌كان به كاره‌با كار ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت گیانی هه‌ندێك له نه‌خۆشه‌كان به كاره‌با گرێ دراوه.
قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له ئێران بریتییه له 61 هه‌زار مێگاوات، به‌ڵام 17 هه‌زاری تر پێویسته تا پێداویستییه‌كان پڕ بكاته‌وه.
قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له ئێران بریتییه له 61 هه‌زار مێگاوات
دوێنێ یه‌كشه‌م له ته‌واوی فه‌رمانگه‌كان و بانكه‌كانی ئێران كرابووه پشوو و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ش، له راگه‌یاندنی پشوو بۆ پرسی وزه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تووشی كورتهێنان بووه و به‌شی پێداویستییه‌كان ناكات، به‌ڵام حكوومه‌ت رای گه‌یاندبوو كه پله‌كانی گه‌رما به‌رزن و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بێزار نه‌بن كردوویانه‌ته پشوو.
ئه‌مساڵ كاتێك پله‌كانی گه‌رما زۆر به‌رز ده‌بنه‌وه، به‌كاربردنی كاره‌باش زیاد ده‌كات و حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاربردنی كاره‌با كه‌م بكاته‌وه، پشوو راده‌گه‌یه‌نێت و پشوو بووه‌ته چاره‌سه‌ری دابینكردنی كاره‌با له ئێران.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه قه‌باره‌ی به‌كاربردنی كاره‌با له ئێران گه‌یشته سه‌رووی 77 هه‌زار و 514 مێگاوات و ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند، چوارشه‌می رابردوو جارێكی تر ژماره‌ی پێوانه‌یی شكێنرا و گه‌یشته 79 هه‌زار و 189 مێگاوات.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌رزترین قه‌باره‌ی پێوستیی ئێران به كاره‌با 69 هه‌زار مێگاوات بووه، له چاو ئه‌و كاته 10 هه‌زار مێگاواتی تر پێویستییه كه زیادی كردووه، كه‌چی په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مهێنان زۆر كه‌م بووه.