ماڵپەڕی ئەمەریكی OCE World كە تایبەتە بە ئامارەكان بڵاوی كردەوە، عێراق لە پلەی سێیەمی وڵاتی عەرەبیدایە كە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ئامێری ساردكەرەوەی هاوردە كردووە.
ئەمڕۆ دووشەم 29ـی تەمووز، ماڵپەڕی ئەمەریكی OCE World راپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە و تێدا هاتووە، ئەمەریكا بە بڕی 13 ملیار و 100 ملیۆن، ئەڵمانیا بە بڕی دوو ملیار و 75 ملیۆن دۆلار و ژاپۆن بە بڕی دوو ملیار و 71 ملیۆن دۆلار، ئامێری ساردكەرەوەیان كڕیوە.
باس لەوەش كراوە، مەكسیك و تایلەند لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەن كە زۆرترین ئامێری ساردكەرەوەیان هەناردە كردووە بە 21 ملیار و حەوت ملیۆن دۆلار، تایلەند بە بڕی شەش ملیار دۆلار سپلیتی هەناردە كردووە.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەریەك لە ئیمارات و سعوودیە لە ڕیزبەندی گەورەترین وڵاتانی عەرەبی هاوردەكردنی ئامێری ساردكەرەوە بوون، بە بڕی یەك ملیار و 43 ملیۆن دۆلار و یەك ملیار و 34 ملیۆن دۆلار، عێراق لە پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبییە بۆ هاوردەكردنی سپلیت بە بڕی یەك ملیار و شەش ملیۆن دۆلارە.
بەپێی ناوەندی توێژینەوەی بازاڕی هیندستان Polarize، قەبارەی بازاڕی جیهانی تەندروستی لە ساڵی 2023، بە نزیكەی 143.86 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، پێشبینی دەكرێت بە ڕێژەیەكی ساڵانە گەشە بكات لەسەر بنەمای ئاوێتە 6.10% تا ساڵی 2032.