پارێزگایه‌كی ئێران به مه‌به‌ستی ناساندنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی و خستنه‌ڕووی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌ستی و په‌ره‌پێدانیی توانای هه‌نارده‌كاری، له شوێنی هەمیشەیی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر پێشانگه‌یه‌ك به ناوی ''تواناكانی هه‌نارده‌كردن'' ده‌كاته‌وه.
عه‌لیڕه‌زا خه‌زائیلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شوێنه‌وار و گه‌شتوگوزار و كاری ده‌ستی، به میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاندووه كه له‌و پێشانگه‌یه‌دا وێڕای خستنه‌ڕووی كاری ده‌ستی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می هه‌نه‌رمه‌ندان و پیشه‌وه‌ران له به‌شه‌كانی چنینی مافوور، خشڵ و رازاندنه‌وه، دارتاشی پێشان ده‌دات و وۆركشۆپیش له‌باره‌ی خۆشنووسی و چه‌ن جۆر هونه‌ر و پیشه‌ی تر به‌ڕێوه ده‌بات.
شوێنه‌وار و ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگای قه‌زوین به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بناسێنێت
ئامانجی سه‌ره‌كیی ئێران له‌و پێشانگه‌یه ئه‌وه‌یه، شوێنه‌وار و ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگای قه‌زوین به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بناسێنێت و له چوارچێوه‌ی برۆشۆر و كتێب و گۆڤار بیخاته روو.
بڕیاره پێشانگه‌كه رۆژی چوارشه‌م 31ی ته‌مووز ده‌ست پێ بكات و تا سێی ئاب درێژه بكێشێت، له سه‌عات نۆی به‌یانی تا چواری ئێواره به رووی خه‌ڵكدا كراوه ده‌بێت.
جێی باسه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی پارێزگاكانی ئێران ده‌كه‌ن و پارێزگاكانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ لای خۆیان رابكێشن، پێشانگه‌ی تایبه‌تی ده‌كه‌نه‌وه. قەزوین کەوتووەتە نزیک تارانی پایتەخت.