له دوو رۆژی رابردوودا نرخی نه‌وت دابه‌زیبوو و گه‌یشتبووه نزمترین نرخ كه له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانه‌وه تۆمار كرابێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه و ده‌گوترێ هۆكاره سه‌ره‌كییه، بۆ كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی نه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت كه بۆ خوارووی 78 دۆلار دابه‌زیبوو، ئێسته به 79 دۆلار و 70 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش گه‌یشتووه‌ته 76 دۆلار و 33 سه‌نت.
گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی به‌هۆی كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له تاران كوژراوه و ئه‌مه‌ش بۆ پێگه‌ی ته‌ناهیی كۆماری ئیسلامی زۆر خراپه.
جگه له‌وه‌ی كه ئیسماعیل هه‌نییه وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می حه‌ماس كوژراوه، له هه‌مان كاتدا له تاران كوژراوه و ئه‌مه‌ش بۆ پێگه‌ی ته‌ناهیی كۆماری ئیسلامی زۆر خراپه.
جێی باسه له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌گه‌ری ئاگربه‌ست له غه‌زه و دانوستانی نێوان لایه‌نه‌كان و نزیكبوونه‌وه له رێككه‌وتن، كاریگه‌ریی خستبووه سه‌ر بازاڕی نه‌وت و نرخه‌كه‌ی كه‌م كردبووه‌وه.
له ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوودا هۆكارێكی تر نرخی نه‌وتی كه‌م كردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش بریتی بوو له بازاڕه‌كانی چین و ره‌وتی گه‌شه‌ی پیشه‌سازی و رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه. له سێ مانگی دووه‌می ئه‌مساڵدا ئابووری چین به رێژه‌ی 4.8% گه‌شه‌ی كرد، له كاتێكدا چاوه‌ڕوانییه‌كان ئه‌وه‌بوو گه‌شه‌كه زۆر زیاتر بێت، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات قه‌باره‌ی داخوازی بۆ كڕینی نه‌وت كه‌متر له قه‌باره‌ی پێشبینیكراو ده‌بێت و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكرێت داخوازی به‌رز ببێته‌وه.