به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رای ده‌گه‌یه‌نێت، تا كۆتایی مانگی ته‌مووز، زیاتر له 500 مۆڵه‌تی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل دراوه و 94 هه‌زار ئۆتۆمبێلیش مۆڵه‌تی هاتنه ناوه‌وه‌ی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 31ی ته‌مووز، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێم، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل زۆر بووه، تا كۆتایی مانگی ته‌مووز 519 مۆڵه‌تی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل دراوه، 94 هه‌زار و 801 ئۆتۆمبێلیش مۆڵه‌تی هاتنه ناوه‌وه‌ی هه‌یه تا مانگی حه‌وت بێنه ناو هه‌رێم له ده‌روازه‌كانه‌وه.
زیاتر گوتی، هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل ئه‌مساڵ زۆر بووه و خواستیشی له‌سه‌ر هه‌یه، ساڵی رابردوو ته‌واوی ساڵه 122 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كرابوو، ئه‌مساڵ پێشبینییه‌كان به‌و شێوه‌یه زۆر زیاتر له ساڵی پار ئۆتۆمبێل هاورده ده‌كرێت، زۆرترین ئۆتۆمبێلیش له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران و ئیبرایم خه‌لیل هاورده كراون.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د یوسف شاره‌زای ئابووری، به "وشه"ی راگه‌یاند، هاورده‌كردنی ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبێله هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌ڵك خواستی له‌سه‌ر هه‌یه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه پێوه‌ندیشی به دۆخی دارایی خه‌ڵك هه‌یه، خه‌ڵك كه خواستی له‌سه‌ر شتێك هه‌بوو واته له ئابوورییه‌كی باش دایه.
هێنانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بۆ بازاڕه‌كانی كوردستان له كاتێكدایه كه هێشتا به‌لای هاووڵاتییانه‌وه نرخی ئۆتۆمبێل به‌رزه، هاوكات ئۆتۆمبێلی وڵاتی چین خه‌ریكه بازاڕ كۆنترۆڵ ده‌كات.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی