نرخی ماسی گران بووه و به‌رپرسانی سامانی ماسی ده‌ڵێن، سێ هۆكار له پشت گرانبوونی ماسییه كه گرنگترینیان ئه‌وه‌یه، هێشتا هه‌رێمی كوردستان له به‌رهه‌مهێنانی ماسیدا به خۆبژێوی نه‌گه‌یشتووه و كه‌متر له قه‌باره‌ی پێداویستییه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
رێدیر سدقی به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له دھۆك، بۆ "وشه" گوتی، پێشتر نرخی ماسی له پارێزگای دھۆك بۆ ھه‌ر كیلۆیه‌ك شه‌ش ھه‌زار دینار بوو، به‌ڵام ئێسته نرخی گه‌یشتووه‌ته نۆ هه‌زار دینار.
ئه‌و ئاماژه‌ی به هۆكاره‌كانی گرانبوونی ماسی كرد و گوتی، ''هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ئێسته ئێمه ناتوانین پێداویستیی ناوخۆ پڕ بكه‌ینه‌وه، بۆیه پێویستیمان به‌وه ھه‌یه له عێراق یان ده‌ره‌وه ھاورده‌ی بكه‌ین. عێراقیش ساڵی ڕابردوو ئه‌و حه‌وزانه‌ی له به‌ر رووبار و به‌نداوه‌كان دروست كرابوون تێك دا و بووه ھۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ماسی.''
هۆكارێكی تر به بۆچوونی سدقی ئه‌وه‌یه، ئێسته له ئێران و توركیاش نرخی ماسی گران بووه، ئه‌مانه بوونه‌ته ھۆكاری ئه‌وه‌ی ماسی گران بێت.
به‌پێی ئامارێك كه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره خستیه روو، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت 70%ی پێداویستیی ناوخۆ دابین بكات، به‌ڵام بازاڕ ئازاده و ته‌نیا بۆ دھۆك نییه و بۆ شوێنه‌كانی تری ھه‌رێم و عێراقیش ده‌چێت.
له دھۆك و زاخۆ 60 پڕۆژه هه‌ن
له دھۆك و زاخۆ 60 پڕۆژه هه‌ن و جگه له‌مانه، ماسی له به‌نداوی مووسڵیش راو ده‌كرێت و سه‌رووی 500 ماسیگر ماسی ده‌گرن كه رۆژانه ده‌یان تۆن ماسی ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه، به‌گشتی به‌رهه‌می ماسی له كوردستان ده‌گاته نزیكه‌ی چوار هه‌زار تۆن، له كاتێكدا پێداویستییه‌كان سه‌رووی پێنج هه‌زار تۆنه.
به‌گوته‌ی رێدیر سدقی، دوكانداره‌كان ده‌چنه سه‌ر به‌نداو و كیلۆی ماسی به نزیكه‌ی حه‌وت ھه‌زار دینار ده‌كڕن و تا ده‌گاته بازاڕ، ده‌گاته نۆ ھه‌زار دینار، پێشتر نرخی كیلۆی ماسی كارب، ئه‌وه‌ی به‌خێو ده‌كرێت ده‌گه‌یشته پێنج بۆ شه‌ش ھه‌زار دینار، به‌ڵام ئێسته نرخه‌كه‌ی گران بووه به‌ھۆی ئه‌و ھۆكارانه‌ی باس كران.
به‌خێوكردنی ماسی ئاوێكی زۆری پێویسته و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه جووتیاران ھان هان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازی سه‌رده‌مییانه كار بكه‌ن وه‌ك ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له دھۆك له به‌نداوی مووسڵ ھه‌یه، كه له ناو سندووقدا ماسی به‌خێو ده‌كرێ و پێشبینی ده‌كرێ له دوو مانگی داهاتوودا هه‌زار تۆن ماسی بخه‌نه بازاڕه‌وه.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم