له دوای كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه‌وه دۆخی ئابووری و بازاڕه‌ی بۆرسه‌ی ئێران شڵه‌ژاوه، جگه له‌وه‌ی كه له به‌های تمه‌ن دابه‌زیوه، بۆرسه‌ش پاشه‌كشه‌ی كردووه و خه‌ڵك به لێشاو پاره‌كانیان له بۆرسه ده‌هێننه ده‌ره‌وه.
ده‌گوترێ له دوو رۆژی رابردوودا سه‌رووی تریلیۆنێك و 100 ملیار تمه‌ن له بۆرسه‌ی ئێران هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه، خه‌ڵك نیگه‌رانن له‌وه‌ی زیانیان به‌ربكه‌وێت و سامانه‌كه‌یان له‌ناو بچێت.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، به دابه‌زینی 3% له پێنوێنی گشتیی بازاڕی بۆرسه‌ی تاران، ئه‌و ژماره‌یه ئێسته بریتییه له نزیكه‌ی دوو ملیۆن یه‌كه.
هه‌ر ئه‌و رۆژه 100 ملیار تمه‌ن و دوێنێش 500 ملیار تمه‌ن بۆ ناو بازاڕی بۆرسه گواسترایه‌وه.
دابه‌زینی بۆرسه له كاتێكدایه كه له رۆژی چوارشه‌مه‌وه محه‌مه‌د ره‌زا عارف جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران، فه‌رمانی ده‌ركردووه له سندووقی په‌ره‌پێدانی نیشتمانییه‌وه، پاره بڕژێته بۆرسه‌وه و هه‌ر ئه‌و رۆژه 100 ملیار تمه‌ن و دوێنێش 500 ملیار تمه‌ن بۆ ناو بازاڕی بۆرسه گواسترایه‌وه.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك له كاسبكارانی بازاڕی بۆرسه‌ی تاران، به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، سیستم و ئامێره‌كانیان كوژانده‌وه.
له چوارشه‌می رابردووه‌وه كه هه‌واڵی كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه بڵاو بووه‌وه، تمه‌نیش رووی له دابه‌زین بووه و پێشتر كه دۆلار له خوارووی 58 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرا، ئێسته به 61 هه‌زار و 500 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.