دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی رێگریكردن له چوونی به‌رهه‌می ناوخۆ بۆ عێراق، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، باس له‌وه ده‌كات ھه‌نارده‌كردن به‌رده‌وامه و ھیچ بڕیارێك نییه بۆ راگرتنی.
كه‌ریم سلێمان بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، تا ئێسته ناردنی به‌رھه‌می ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستان بۆ عێراق به‌رده‌وامی ھه‌یه و رانه‌گیراوه، ھیچ بڕیارێكیش نییه بۆ ئه‌وه‌ی رابگیرێت، چونكه ئه‌گه‌ر كێشه ھه‌بێت جووتیاران ئێمه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه تا ئێسته ناردنی به‌رده‌وامه و ھیچ گرفتێك نییه و رانه‌گیراوه.
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی دهۆك، بۆ "وشه" گوتی، ناردنی به‌رھه‌می ناوخۆی سنووری پارێزگای دهۆك بۆ به‌غدا به‌رده‌وامی ھه‌یه و رانه‌گیراوه و ئه‌وه‌ی باس له راگرتنی ده‌كات، ڕاست نییه، چونكه رۆژانه به‌رھه‌می خۆمان ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی عێراق ده‌كه‌ین و به‌رھه‌مه‌كانیش ھه‌مه‌جۆرن .
ئه‌و ده‌ڵێ، تا ئێسته له پارێزگای دھۆك 134 ھه‌زار و 823 تۆن به‌رھه‌می خۆمانه‌ی دھۆك كه له په‌تاته و ته‌ماته و پیاز و خه‌یار و شووتی و گندۆره پێكھاتووه، ره‌وانه‌ی عێراق كراوه بۆ باشوور و ناوه‌ڕاست.
وشه/ بڵند ئیبراھیم