گوته‌بێژی یه‌كێتیی خانه‌نشینانی ھه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، گرفتی گه‌وره له به‌رده‌م ھاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق نییه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌كنیكییه، ئێسته لیژنه‌یه‌كی باڵا كاری له‌سه‌ر ده‌كات و ته‌واو بن، مووچه ھاوتا ده‌كرێت و له مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵیش ھاوتاكردنی مووچه حیساب ده‌كرێت.
سادق عوسمان گوته‌بێژی یه‌كێتیی خانه‌نشینانی ھه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، كۆمه‌ڵێك گرفتی ته‌كنیكی له ھاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان ھه‌یه، چه‌ند مانگێكه له عێراق مووچه ره‌وانه ده‌كرێت و ھه‌موو مانگێك كۆمه‌ڵێك گرفت دروست ده‌بن و خانه‌نشینانیش به‌ده‌ر نین له‌و گرفتانه. جێبه‌جێكردنی یاساكه خۆی كاتی پێویسته و لیژنه‌یه‌كی ھاوبه‌ش له نوێنه‌رانی پله‌باڵای حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و عێراق پێكھێنراوه بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه، زیاتر گرفت له خانه‌نشینانی ھێزه ته‌ناهییه‌كان ھه‌یه، له هی مه‌ده‌نی كه‌متره.
ئه‌و روونی كرده‌وه، بۆیه دوو مانگ دانراوه بۆ لیژنه‌كه كاره‌كه‌یان ته‌واو بكات و دوا راپۆرتی خۆیان بده‌نه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمان ده‌ربكات یاساكه له ھه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێ بكرێت.
گوته‌بێژی یه‌كێتیی خانه‌نشینانی ھه‌رێمی كوردستان گوتی، له وه‌زاره‌تی دارایی به ھاوئاھه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ھه‌رێم، كار ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كه‌موكورتییه‌كان و كێشه‌كان و ته‌نیا گرفتی ته‌كنیكی ھه‌یه و ھیچ لایه‌ك لاری نییه له جێبه‌جێكردن و ھاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان، بۆیه ئومێد ده‌كه‌ن به‌زووترین كات وه‌ڵامی ئه‌رێنی بدرێت و مووچه‌كان ھاوتا بكرێن.
دوو مانگ دانراوه بۆ لیژنه‌كه كاره‌كه‌یان ته‌واو بكات و دوا راپۆرتی خۆیان بده‌نه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
وه‌ك زیاتر خستیه روو، ئیراده‌ی باش ھه‌یه تا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه بۆ نموونه له عێراق له 60 ساڵی خانه‌نشین ده‌بن و له ھه‌رێمی كوردستان 63 ساڵه، بۆیه پێویسته ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆیه له‌م دوو مانگه‌دا ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
عوسمان باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر یاسا پێشێل نه‌كرێت، له مانگی حه‌وته‌وه ده‌بێ مووچه‌ی خانه‌نشینانی ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ھاوتا بكرێت و هه‌ر كاتێك جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وكات له مانگی حه‌وته‌وه بۆیان حیساب ده‌كرێت.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم