په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گه‌یاند، له عێراق بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان به مووچه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن و مافه‌كانی تر له بیر بكه‌ن، مانگانه گرفت بۆ ناردنی مووچه دروست ده‌كه‌ن و دوای ده‌خه‌ن، ئه‌گه‌رنا ھیچ گرفتێك له ناردنی مووچه‌دا نییه، كه‌سانێك له پشت وه‌زیری دارایی ھه‌ن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و ھۆكاره‌كانیش سیاسین .
دكتۆر خالید رێكانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، ''ھۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی ھه‌رێمی كوردستان سیاسین، ئه‌گه‌رنا ئێمه له به‌غداین، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌موو ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌رانبه‌ر به به‌غدا جێبه‌جێ كردووه و ئه‌وان ھه‌ر مانگێك بیانوویه‌ك ده‌دۆزنه‌وه، جارێك داوای ناوه‌كان ده‌كه‌ن و جارێك داوا ده‌كه‌ن بخرێته سه‌ر كاغه‌ز بۆ ئه‌وه‌ی بیانوو به ھه‌رێم بگرن، ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن و كه‌موكورتی ده‌بیننه‌وه و جار ھه‌یه داوای كۆپیكردنی ناوه‌كان ده‌كه‌ن، له كاتێكدا خۆیان ده‌توانن به خوله‌كێك لای خۆیان ئه‌و كاره بكه‌ن، به‌ڵام به‌ھۆكاری سیاسی و بیانووگرتن به ھه‌رێمی كوردستان ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن .
حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌موو ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌رانبه‌ر به به‌غدا جێبه‌جێ كردووه
ئه‌و گوتی، ھه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ئه‌وان به‌رانبه‌ر به ھه‌رێمی كوردستان ده‌یكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌یه ھه‌رێمی كوردستان به‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن مافه‌كانی خۆی وه‌ك نه‌وت و غاز و بودجه‌ی پڕۆژه‌كانی له بیر بچێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌ڕێی وه‌زیری دارایی ده‌كرێت كه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تری له پشته‌وه‌یه ئه‌و كاره‌ی پێ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا ناكرێت ھه‌موو مانگێك ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كێشه‌ی ھه‌بێت، بۆیه به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شبین نیم بتوانن چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن و كێشه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت .
پێویسته بگوترێ مانگی رابردوو یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له چواری ته‌مووز هات، به‌ڵام ئه‌م مانگه دیسان دوا كه‌وتووه، له كاتێكدا حكوومه‌تی هه‌رێم 10 رۆژ زووتر لیستی مووچه‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدا كرد.
دهۆك\بڵند ئیبراھیم