دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا نرخی ماسی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه، جارێكی تر نرخه‌كه‌ی هه‌رزان بووه‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی راوه ماسی و زۆربوونی ماسی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌وتی ئاب، ئازاد سه‌باح ماسیفرۆش، به "وشه"ی راگه‌یاند، چه‌ند رۆژێكی نرخی ماسی هه‌رزانبووه، یه‌ك كیلۆ ماسی زیندوو به شه‌ش هه‌زار دیناره ئه‌وه‌ی له سه‌رووی دوو كیلۆوه‌یه، ماسی مردوویش به پێنج هه‌زار و 500 دیناره بۆ یه‌ك كیلۆ، ئه‌وانه‌ی له دوو كیلۆ زیاترن.
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر له خوار دوو كیلۆوه بێت نرخه‌كه‌ی هه‌رزانه، ئه‌و هه‌رزانبوونه‌ی ماسیش بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی راوه ماسی و زۆربوونی ماسی ده‌گه‌ڕێته‌وه و هاورده‌ش به‌رده‌وام هه‌یه.
لای خۆیه‌وه، حه‌مید شه‌ریف راوچی ماسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له چه‌م و رووباره‌كان، به‌تایبه‌ت رووباری سیروان رۆژانه به ده‌یان راوچی رووده‌كه‌نه ئه‌وێ و سه‌تان كیلۆ ماسی راوده‌كرێت و ده‌خرێنه بازاڕه‌وه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی ماسی له‌بازاڕ دروستكردووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی