داناغاز لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 72 ملیۆن دۆلار قازانجی كردووە

:: AM:10:06:08/08/2024 ‌
كۆمپانیای دانەگاز راپۆرتی ئەمساڵی بڵاو كردەوە. بەپێی راپۆرتەكە، داهاتی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی كۆمپانیاكە 190 ملیۆن دۆلار بووە.

كۆمپانیای داناگاز رای گەیاندووە، هەرچەندە كۆی داهاتەكانی لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بەراورد بە نیوەی یەكەمی ساڵی رابردوو دابەزیوە، بەڵام پوختەی قازانجی لەو ماوەیە بەرز بووەتەوە بۆ 72 ملیۆن دۆلار.

بەپێی نوێترین راپۆرتی دارایی كۆمپانیاكە، قەبارەی بەرهەمهێنانی كۆمپانیای دانەگاز بەڕێژەی 3٪ بەرز بووەتەوە بۆ 37 هەزار و 600 بەرمیل.

 كۆمپانیای دانەگاز رای گەیاند، كۆی داهاتی كۆمپانیاكە لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵ 190 ملیۆن دۆلار بووە، لە كاتێكدا لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2023 كۆی داهاتەكانی 222 ملیۆن دۆلار بووە.

 داناگاز دەڵێت، بەهۆی هێرشەكەی 26ـی چواری ئەمساڵ بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆر، دانەگاز و هاوبەشەكانی كار دەكەن بۆ دانانی كاتێكی نوێ بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی پەرەپێدانی كیڵگەی كۆرمۆر كە بە (KM250) ناسراوە.
 



وشە - سۆران عەزیز