كارگه‌ی پۆڵای ئێران بڵاوی كرده‌وه، به‌هۆی پچڕانی كاره‌باوه، به‌رهه‌مهێنانیان به‌راورد به مانگێك پێشتر به رێژه‌ی 42% كه‌می كردووه.
ئه‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه ته‌نیا له‌و كارگه‌یه رووی نه‌داوه، به‌ڵكو كارگه‌كانی تری به‌رهه‌مهێنانی پۆڵا له‌وانه‌ش كارگه‌ی پۆڵای خووزستان، به رێژه‌ی 5% و كارگه‌ی پۆڵای كاوه به رێژه‌ی 27% كه‌می كردووه.
ئه‌و كاره‌بایه‌ی كه له ئێران به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌شی پێداویستییه‌كان ناكات و له ده‌یه‌كانی رابردوودا كه له ئێران شتێك به ناوی پچڕانی كاره‌با نه‌بوو، چه‌ند ساڵێكه پچڕانی تێكه‌وتووه و قه‌یرانه‌كه‌ش ساڵ به ساڵ قووڵتر ده‌بێته‌وه.
كۆی ئه‌و كاره‌بایه‌ی ئێسته له ئێران به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ده‌گاته 61 هه‌زار مێگاوات كاره‌با، له كاتێكدا قه‌باره‌ی پێداویستییه‌كانی ئه‌و وڵاته به كاره‌با سه‌رووی 80 هه‌زار مێگاواته و ته‌نیا كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی پۆڵا، پێویستیان به پێنج هه‌زار مێگاوات كاره‌با هه‌یه.
ساڵی رابردوو گه‌یشته 31 ملیۆن تۆن.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، دواین ئاماری ئه‌نجوومه‌نی جیهانیی پۆڵا باس له‌وه ده‌كات، كۆی به‌رهه‌می پۆڵای ئێران له مانگی رابردوودا به رێژه‌ی 21% دابه‌زیوه و گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و 600 هه‌زار تۆن.
كه‌رتی پۆڵا له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا له ئێران، یه‌كێك له‌و كه‌رتانه بووه كه گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و كۆی به‌رهه‌می ساڵانه‌ی پۆڵا له ئێران تا ساڵی 2010، ده‌گه‌یشته 10 ملیۆن تۆن، به‌ڵام ساڵی رابردوو گه‌یشته 31 ملیۆن تۆن.
پۆڵا كاڵایه‌كی زۆر گرنگه و جگه له پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیی ناوخۆی ئێران، بۆ ده‌ره‌وه هه‌نارده ده‌كرێ و ساڵی رابردوو 15 ملیۆن تۆنی لێ هه‌نارده كراوه و حه‌وت ملیار و 500 ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بووه.