نوێترین ئامار  و زانیاری دامەزراوەی 
cable كە تایبەتە بە ئینتەرنێت ئەوە دەردەخات كە تێكڕای نرخی ئینتەرنێتی مۆبایل لە دنیادا دەگاتە هەشت و دۆلار و 53 سەنت لە بری داونلۆدكردنی هەر گیگابایت.
	
گرانترین نرخی ئینتەرنێت زیمبابوێیە لە كیشوەری ئەفریقا كە تێكڕای نرخ بریتییە لە 75 دۆلار و 20 سەنت و هیندستانیش بە تێكڕای نرخی 26 سەنت هەرزانترین خزمەتگوزاری ئینتەرنێت پێشكەش دەكات.
	
زۆربەی وڵاتانی ئاسیا جگە لە تایوان، چین و كۆریای باشوور بەراورد بە وڵاتانی تری دنیا نرخی ئینتەرنێت تێیاندا هەرزانترە.
	
لە نێو وڵاتانی ئەوروپاش هەرزانترین نرخی ئینتەرنێت فینلەندایە و لە بری هەر یەك گیگابایت دۆلارێك و 16 سەنت لە هاوبەشەكە وەردەگیرێت.
	
ئەمەریكاش بە نرخی 12 دۆلار و 37 سەنت خزمەتگوزاری ئینتەرنێت پێشكەش دەكات و لە لیستی گرانترین وڵاتان دێت. لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا هەرزانترین نرخی ئینتەرنێت پۆڵۆنیایە و لە بری هەر گیگابایتێك دۆلارێك و 32 سەنت دەستێنرێت.
	
لە كیشوەری ئەفریقا هەندێك وڵاتی وەك سودان، كۆنگۆ، نرخی ئینتەرنێت كەمتر لە دۆلارێكە و لە زیمبابوێ، گینە نرخەكەی سەرووی 50 دۆلارە.
	
لیستی هەرزانترین خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی مۆبایل لە دنیادا بریتییە لە هیندستان-كازاخستان-ئۆكراین-سوودان-سێریلانكا-مەغۆلستان-میانمار-كۆنگۆ-ئیسرائیل-رووسیا-بەنگلادیش-فینلەندا-مالیزیا-ئەندەنووسیا-یۆنان-ئێران-ڤێتنام-پۆڵۆنیا.
	
نرخی ئینتەرنێت لە عێراق لە خوارووی تێكڕای نرخە لە ئاستی دنیادا، بەڵام لەم وڵاتانەی سەرەوە گرانترە و بۆ هەر گێگابایتێك نزیكەی دۆلار و نیوێكە.