ماڵپه‌ڕی بزنس ریكۆرده‌ر بابه‌تێكی له‌باره‌ی دۆخی شنگال بڵاو كردووه‌ته‌وه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه سه‌ره‌ڕای ململانێ و كێشه ناوخۆییه‌كانی ناوچه‌كان، ناوچه‌ی شنگال به‌هۆی ئه‌وه‌ی ستراتیجیترین خاڵی جیۆپۆله‌تیكی ناوچه‌كه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ململانێی له‌سه‌ره، بۆیه چاره‌سه‌ركردنی دۆخی شنگال جیا له ناوخۆ ڕه‌هه‌ندێكی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تیشی هه‌یه.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنی شنگال له تیرۆریستانی داعش، كه‌چی به‌هۆی ململانێی جیۆپۆله‌تیك له نێوان هێزه‌كانی ناوچه‌كه و وڵاتانی دراوسێ و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه ستراتیجییه، نه‌توانراوه دۆخی شنگال ئاسایی بكرێته‌وه و ژیانێكی ئارام و ئاسایش و ته‌ناهی بۆ كوردانی ئێزیدی له‌م ناوچه‌یه بگه‌ڕێنرێته‌وه.
شنگال هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كی جیوگرافی گرنگ و ستراتیجی هه‌یه، له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی عێراق هه‌ڵكه‌وتووه و تاكه ناوچه‌ی به‌رزه و زنجیره چیایه له ناوچه‌یه‌كی فره‌وانی ده‌شتایی به هه‌رچوار ده‌وروبه‌رییه‌وه، واته به‌لای باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كه هه‌ر له سنووری خاكی عێراق، به‌لای باكور و ڕۆژئاوایشی كه سووریا و توركیا، شوێنێكی تری هاوشێوه‌ی شنگال به‌رز و ستراتیجی له ڕووی سه‌ربازی و ته‌ناهییه‌وه بۆ ڕوانین و زاڵبوون به‌سه‌ر ناوچه‌كه بوونی نییه.
ئه‌گه‌ر پێگه‌ی شنگال گرنگی ستراتیجی و جیۆپۆله‌تیكی زۆری بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌بێت، ئه‌وا بۆ كوردانی ئێزیدی ئه‌مه هێنده جێی بایه‌خ نییه و ئه‌وه‌یان ده‌یانه‌وێ بچنه‌وه زێدی خۆیان و دووباره ده‌ست به كشتوكاڵ و ژیانكردن له ناوچه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه و له ئارامی و ئاسایش‌دا بژین، به‌ڵام ستراتیجی شوێنه‌كه‌یان بووه‌ته هۆی مه‌ینه‌تی و نه‌هامه‌تی بۆیان و به ئاسانی چاره‌سه‌ری دۆخی ناوچه‌كه ناكرێ و میلیشیاكان و په‌كه‌كه له ناوچه‌كه دوورناخرێنه‌وه، تا پۆلیسی ناوخۆیی دۆسیه‌ی ته‌ناهی بگرێته‌ده‌ست و ناوچه‌كه له سه‌ربازگه‌یه‌كی فره‌وانه‌وه بگۆڕێت، بۆ شوێنێكی ئارام و ئاسایی بۆ ژیان.
ناوچه‌كه وه‌ك بۆمبێكی چێنراوی لێهاتووه و له‌گه‌ڵ گرژبوونی پێوه‌ندی وڵاتان مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت
فه‌یسه‌ڵ ساڵح كه هاووڵاتییه‌كی ئێزیدی خه‌ڵكی شنگاله /ته‌مه‌ن 46 ساڵ/ به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌وان به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕه‌شه ده‌ژین و ناتوانن ئیسراحه‌ت بكه‌ن، خه‌ڵكی شنگال به گشتی ده‌ترسن له ڕوودانی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان و گۆڕینی شنگال بۆ گۆڕه‌پانی ململانێی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌و هاووڵاتییه ئێزیدییه دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، كه ئێسته شوقه‌یه‌كی له هه‌رێمی كوردستان گرتووه و ناتوانێ به ئارامی له شنگال بمێنێته‌وه، بۆیه ڕۆژانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه و له‌وێ به ئارامی و ئاسایشی ته‌واوه ده‌ژی، به‌ڵام ڕۆژانه‌ش سه‌ردانی شنگال ده‌كات.
هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر دۆخی
شنگال له تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، یه‌كێك له خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش بریتییه له دروستكردنی پۆلیسی فیدراڵی له خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ڕاده‌ستكردنی دۆسیه‌ی ته‌ناهی به پۆلیس، هه‌روه‌ها دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه پۆلیسی فیدرالی تاكه هێزی چه‌كدار ده‌بن كه كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، به‌ڵام ئه‌وه چوار مانگ به‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه تێپه‌ڕ ده‌بێت، تا ئێسته هه‌نگاوی كرده‌یی دیار به ئاراسته‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌نراوه، هۆیه‌كه‌یشی بۆ ئاڵۆزی كێشه‌ی شنگال و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
واته كێشه‌كه ته‌نیا پێوه‌ست نییه به ناوخۆی عێراق، چونكه ئه‌و هێزانه‌ی له شنگالن كه بریتین له میلیشیاكان و په‌كه‌كه ئه‌جێندای وڵاتێكی تر جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و ئاماده نین شنگال چۆڵ بكه‌ن و لارییان نییه كه ڕووبه‌ڕووی هێزه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵیش ببنه‌وه، به‌غدایش بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی له عێراق دروست نه‌بێت، به نه‌رمییه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ و ده‌یه‌وێ به گفتوگۆ ڕازییان بكات كه له شنگال بكشێنه‌وه، كه‌چی ئه‌مه چوار مانگه هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه.
یاسین ته‌ها شرۆڤه‌كار له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، شنگال ئێسته ته‌واوی ئه‌جێندای هه‌رێمی و ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی تێیدا بوونی هه‌یه و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی و ڕازیكردنی ئه‌و هه‌موو لایه‌نه ده‌ره‌كییه كه خواستیان له كۆنتڕۆڵكردنی شنگال هه‌یه، كارێكی ته‌واو قورس و مه‌حاڵه، بۆیه دۆخه‌كه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه و پێشڤه‌چوونی لێ به‌دی نایه‌ت.
میلیشیاكان و په‌كه‌كه به پشتیوانی ئێران ناوچه‌كه جێ ناهێڵن و فه‌رمانی به‌غدایش جێبه‌جێ ناكه‌ن
ئێران پشتیوانی مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه و حه‌شد له ناوچه‌كه ده‌كات، تا وه‌ك به‌شێك له پلانی فره‌وانخوازی خۆی و دروستكردنی هیلالی شیعه سوود له شنگال وه‌ربگرێ و به‌رده‌وامیش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌كاری بهێنێت، له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش توركیا به بیانووی بوونی په‌كه‌كه ده‌یه‌وێ ئه‌و ناوچه ستراتیجییه كۆنتڕۆڵ بكات و فشاری زۆری له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق دروست كردووه، تا په‌كه‌كه له شنگال دوور بخاته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه به به‌رده‌وامی بۆردمانی ناوچه‌كه ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش له دژی مانه‌وه‌ی میلیشیاكانن له ناوچه‌كه و فشار ده‌كه‌ن، له‌و نێوه‌نده‌دا به‌غدا كه‌وتووه‌ته ژێر فشاری هه‌موو لایه‌كه‌وه و لایه‌نی ئێرانیش به داواكانی به‌غدا ڕازی نابێ و كێشه‌كه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه، وه‌ك بۆمبێكی چێنراویشه، هه‌ركات ململانێی لایه‌نه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ته‌شه‌نه بكات، ئه‌وا شنگال گۆڕه‌پانی یه‌كه‌می ململانێ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان ده‌بێت.