ماڵپه‌ڕی "الاخبار الان" بابه‌تێكی وردی له‌سه‌ر دۆخی شنگال به ناونیشانی "دوای داعش..شنگال له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی داهاتوو" بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه جیاوازی و ناكۆكی زۆر له نێوان ئێزیدییه‌كان بوونی هه‌یه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ناكۆكی له ناوخۆی عێراق و له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌یش له‌سه‌ر شنگال بوونی هه‌یه، ئه‌مه‌یش وایكردووه دۆخی ناوچه‌كه به به‌رده‌وامی له گرژی و كێشه‌دا بێ و دوای له‌ناوبردنی داعش له ناوچه‌كه، مه‌ترسییه‌كان یه‌كجار زۆرن كه جارێكی تر ئه‌و ناوچه ستراتیجییه ببێته گۆڕه‌پانی جه‌نگێكی تر.
شارۆكه‌ی شنگال له ڕۆژئاوای پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا یه‌كێكه له شوێنه ستراتیجییه‌كان و ئێسته‌یش له دووڕیانێكی ترسناكدایه و مه‌ترسی جه‌نگ تێیدا به‌رده‌وامی هه‌یه و وه‌ك سێبه‌رێك باڵی به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه داپۆشیوه، له دێر زه‌مانه‌وه زۆرینه‌ی دانیشتووانی شنگال كوردی ئێزیدین و پێشتریش له قۆناغه جیا جیاكانی مێژوو چه‌ندان جار هێرشی هاوشێوه‌ی داعشیان كراوه‌ته‌سه‌ر كه له 2014 ڕوویدا و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی لێ كه‌وته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێسته له شنگال ده‌گوزه‌رێت به هیچ شێوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی دۆخێكی باشتری لێ ناكرێ، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه به ته‌واوی دۆخه‌كه به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه و كێشه‌كان قووڵتر ده‌بنه‌وه، ئێزیدییه‌كان له ناوخۆی خۆیشیاندا دابه‌شبوون، به‌شێكیان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ریان زاڵه و به ته‌واوی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندان، به‌ڵام به‌شێكی تریان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه جووڵه‌یان پێ ده‌كرێ كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌یش كراونه‌ته به‌شێك له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی.
ده‌یان جۆره هێزی لێ بڵاوكراوه‌ته‌وه و دۆخه‌كه‌ی به‌ره‌و جه‌نگ ئاراسته ده‌كه‌ن
جاران ئه‌و كێشانه‌ی ئێسته هه‌ن هێنده قووڵ نه‌بوو و زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری ئێزیدییه‌كان به‌لای هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌بوون و دووپاتیان له پێوه‌ستبوون به فه‌رمانه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرده‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆر، هێزه‌كانی په‌كه‌كه هاتنه ناوچه‌كه، ده‌ستبه‌جێ هه‌نگاویان نا به مه‌شق پێكردنی گه‌نجانی ئێزیدی و دروستكردنی هێز بۆیان و هاندانیان بۆ دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چوونه پاڵ میلیشیاكان و حكوومه‌تی عێراقه‌وه، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه ناكۆكی قووڵ له ناوخۆیان دروستبووه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر میری ئێزیدییان و بابه‌شێخیش شنگال جیاواز له ناوچه‌كانی تری ئێزیدینشین كه به‌شێكن له هه‌رێمی كوردستان به پێچه‌وانه‌ی ڕێكار و ڕێساكانه‌وه میر و بابه‌شێخیان بۆ خۆیان داناوه، كه سه‌ر به هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانه.
هه‌ریه‌ك له په‌كه‌كه و میلیشیاكان به پشتیوانی ئێران هانی ئێزیدییه‌كان ده‌ده‌ن كه خۆیان وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز له كورد بناسێنن و كار بۆ دروستكردنی هه‌رێمێكی تایبه‌ت به‌خۆیان بكه‌ن، به ته‌واوی و به توندی دژی ئه‌وه‌ن كه هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه، هه‌موو لایه‌ن و وڵاتێكی دنیا هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر شنگال بسه‌پێنێت، به‌ڵام كاتێك هه‌رێمی كوردستان بێ، ئه‌وا ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه و به توندی دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
ئه‌و ڕه‌وته‌ی كه هانی ئێزیدییه‌كان ده‌دا تا خۆیان به كورد نه‌ناسێنن، نه‌ك هه‌ر په‌كه‌كه و میلیشیاكان بگره به‌شێكیان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌یش به‌هه‌مانشێوه ئاراسته ده‌كرێن و هه‌مان سیاسه‌تی میلیشیاكانیان به گوێ ده‌درێته‌وه، تا به ته‌واوی له كوردبوون دوور بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش هۆیه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو زۆرینه‌ی ڕه‌های ئێزیدییه‌كان وه‌ك ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌نگیان به كاندیده‌كانی پارتی داوه و زۆرینه‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی پارتی له پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا بردوویه‌تییه‌وه به‌شێكی سه‌ره‌كی به‌هۆی ده‌نگی ئێزدییه‌كانه‌وه بوو، بۆیه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ده‌نگ به پارتی نه‌ده‌ن، ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی تریان بۆ دروست بكه‌ن، كه پێچه‌وانه‌ی كوردبوون بێ، له كاتێكدا زمانی ئایینه‌كه كوردییه و كتێبه‌كانیشی هه‌ر به كوردی نووسراون.
ئێسته له شنگال كۆمه‌ڵێك گرووپی چه‌كدار له ئیزدییه‌كان دروستكراون، كه سه‌رجه‌میان له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن و بۆ ده‌سكه‌وتنی مووچه و كۆمه‌كیش وه‌ك گرووپی حه‌شدی شه‌عبی تۆمار كراون، له‌وانه "فه‌وجی لالش به سه‌رۆكایه‌تی خال عه‌لی، فه‌وجی شه‌هیدانی كۆچۆ به سه‌رۆكایه‌تی تالب جاسو، فه‌وجی چواره‌م به فه‌رمانده‌یی دژوار فه‌قیر، فه‌وجی 79 به سه‌رۆكایه‌تی شێخ مه‌روان، كه ئه‌وانه ڕاسته‌وخۆ به میلیشیاكان به‌ستروانه‌ته‌وه و ژماره‌یان نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كدار ده‌بێت.
هاوكات په‌كه‌كه‌یش "یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال و یه‌كینه‌كانی ژنانی شنگال و ئاسایشی ئێزیدیخانیان دروستكردووه كه سه‌رجه‌می چه‌كداره‌كانیان ده‌گاته دوو هه‌زار و 700 چه‌كدار. جیا له‌وانه 10 هه‌زار له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و 400 پۆلیسی فیدراڵی و دوو هه‌زار سه‌ربازی سوپای عێراقیش له شنگالن.
میلیشیاكان و په‌كه‌كه ڕازین هه‌موو وڵاتانی دنیا هه‌ژموون به‌سه‌ر شنگال بسه‌پێنن، ته‌نیا هه‌رێمی كوردستانی لێ دوور بخه‌نه‌وه
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ میلیشیاكان زۆرترین هێزیان له شنگال هه‌یه كه سه‌رجه‌میشیان هێزی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێرانن، كه خۆی له میلیشیاكانی "به‌در، نوجه‌با، عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا و كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق" ده‌بینێته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا له سنووری شارۆكه‌ی
شنگال پێشمه‌رگه‌كانی فه‌رمانده‌یی شنگال به سه‌رۆكایه‌تیی قاسم شه‌شۆ و هێزی پاراستنی ئێزیدیخان به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر شه‌شۆ له ناوچه‌كه بوونیان هه‌یه كه ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌كانیان له دوو هه‌زار و 500 كه‌س تێپه‌ڕ ناكات.
ئه‌وه‌ی كه میلیشیاكان و په‌كه‌كه‌ی له شنگال كردووه‌ته هاوپه‌یمان، ته‌نیا و ته‌نیا بریتییه له دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال بۆ ناوچه‌كه، چونكه ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان كه ئاواره‌كان جارێكی تر ده‌نگ به پارتی ده‌ده‌نه‌وه، بۆیه نابێ بگه‌ڕێنه‌وه شنگال، به‌ڵێنی دروستكردنی كانتۆن و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان به ئێزیدییه‌كان داوه و به‌مشێوه‌یه هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تاندوون، له كاتێكدا دۆخی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌رگیز ڕێ به‌مه نادات و بگره مه‌ترسی هه‌یه شنگال بكاته گۆڕه‌پانی جه‌نگێكی وێرانكه‌ر.