زیاتر له شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی شنگال تێپه‌ڕیووه، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق له شوێنی ده‌ركردنی په‌كه‌كه و میلیشیاكان، بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه له به‌رانبه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی فره‌وانی په‌كه‌كه له گرتن و ڕفاندنی منداڵانی كوردی ئێزیدی له سنووری شنگال و به زۆر كردنیان به چه‌كدار ده‌ستی پێ كردووه، هاوكات ئه‌وانه‌یشی كه ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه جێ ده‌هێڵن، ده‌ڕفێنرێن و كۆتایی به ژیانیان ده‌هێنرێت، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه و ترس و دڵه‌ڕاوكێ له دڵی دایك و باوكان له ترسی له ده‌ستدانی منداڵه‌كانیان بڵاو بووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید " ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه ئێسته له شنگال زیاتر و زۆرتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێش واده‌ی واژووكردنی ڕێككه‌وتنی شنگال كه زیاتر له شه‌ش مانگی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیووه، ئه‌مه‌یش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی عێراق به ته‌واوی شكستی خواردووه له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئیراده‌ی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی میلیشیاكان و په‌كه‌كه‌ی نییه له شنگال، تا دۆخی ناوچه‌كه ئاسایی ببێته‌وه و ئاواره‌كانی خه‌ڵكی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.
ئیدریس زۆزانی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له شنگال ده‌ڵێ، هه‌ر كه‌سێك كه پێشتر له ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه بووه و ده‌سبه‌رداری ئه‌و گرووپه ببێ و وازیان لێ بێنێ، تووشی گرتن و كوشتن و ڕفاندن ده‌بێته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌یش هه‌ڵمه‌تی ڕفاندنی ئه‌وانه‌ی له په‌كه‌كه جیابوونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ڕفاندنی مێرمناڵان به ته‌واوی زیادی كردووه.
له جاران زیاتر ده‌ستی به جموجۆڵ و ڕفاندن كردووه‌ته‌وه
زیاتر گوتی، ئه‌مه سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌یه و له‌وكاته‌وه‌ی كه هاتوونه‌ته ناوچه‌كه به‌رده‌وامن له هه‌ڵمه‌تی گرتن و ڕفاندن و شوێنبزركردنی منداڵان و بردنیان بۆ سه‌ربازگه‌ی زۆره‌ملێ و جیاكردنه‌وه‌یان له ماڵباته‌كانیان و به زۆر چه‌كداركردنیان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كاتێك ئه‌و منداڵانه له نێو سیاسه‌تی تاكڕۆی ئه‌و حزبه و نه‌بوونی هیچ مافێك و ته‌نیا چه‌ك و كوشتن و بڕین گه‌وره ده‌بن و بیر ده‌كه‌نه‌وه و ده‌گه‌ن به‌وه‌ی كه له نێو ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه‌دان، بڕیاری وازهێنان له په‌كه‌كه ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌ریان ناكات، چونكه ده‌بێ ڕا بكه‌ن و خۆیان حه‌شار بده‌ن، به پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه جارێكی تر ده‌ڕفێنرێنه‌وه و كۆتایی به ژیانیان ده‌هێنرێت. هه‌موو ئه‌مانه‌یش هیچ خێر و چاكه‌یه‌كیان بۆ خه‌ڵكی شنگال لێ ناكه‌وێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه شنگالییه‌كان به ته‌واوی بێزار و تووڕه‌ن له بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانیان.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هه‌واڵی ڕفاندنی چوار كه‌سی یه‌ك خێزان له شنگال له‌لایه‌ن چه‌كدارانی پارتی كریكارانی كوردستان بڵاو كرایه‌وه، كه ئه‌مه‌یش هێنده‌ی تر بێ توانایی حكوومه‌تی عێراقی له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه و دانانی سنوورێك بۆ گرتن و كوشتن و ڕفاندنه‌كانی په‌كه‌كه پێشان ده‌دات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوخۆی شنگال بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی كه‌می هێزه‌كانی عێراق هاتوونه‌ته شنگاله‌وه، به‌ڵام په‌كه‌كه له چالاكییه‌كانی خۆی به‌رده‌وامه و به‌شێوه‌یه‌كی فره‌وانتریش جموجۆڵ ده‌كات، هه‌موو ئه‌و كارانه‌یشی پێشێلكاری گه‌وره‌ن دژ به مافی منداڵ و تاوانی جه‌نگن، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێ كه منداڵانن بخزێنرێنه ناو جه‌نگه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه‌یش كردووه، كه به‌شێك له خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه فشاریان له‌سه‌ر دروستكراوه، تا مێرمناڵی تر بنێرنه ناو په‌كه‌كه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه كه‌سه ڕفێنراوه‌كانیان ده‌كوژن، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه كه به ته‌واوی منداڵ و نه‌وه‌كانیان بخه‌نه خزمه‌تی په‌كه‌كه‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له دایك و باوك و كه‌سوكاریان دووریان بخه‌نه‌وه و ڕه‌وانه‌ی قه‌ندیلیان ده‌كه‌ن، تا خولی چه‌كداری تایبه‌ت به په‌كه‌كه ببینن و له ناوچه‌ی جیا جیا له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ئه‌ركیان پێ بسپێردرێت.
قسه‌ی به‌رپرسانی باڵای عێراق گاڵته‌ی پێ ده‌كرێ و هه‌ر كه‌سێكیش له نێو شنگال باسی ڕێككه‌وتن بكات هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرێت
زیادبوونه‌وه‌ی ئه‌و جموجۆڵانه‌ی په‌كه‌كه له كاتێكدایه كه هاتنی به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی عێراق و دواجاریش وه‌زیری ناوخۆی عێراق عوسمان غانمی بۆ شنگال به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی پرۆتۆكۆلیش سه‌رجه‌م به‌رپرسانی عێراق باس له جێبه‌جیكردنی ڕێككه‌وتنی شنگال و په‌له‌كردن له هێنانه‌دی ته‌واوی خاڵه‌كانی له واقیع ده‌كه‌ن، به‌ڵام له دوای جێهێشتنی شنگال دۆخه‌كه وه‌كو خۆی لێ دێته‌وه و هه‌ر كه‌سێكی ناو شنگال باس له ڕێككه‌وتنه‌كه بكات، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرێ و ژیانی ده‌خرێته مه‌ترسییه‌وه.