به‌رپرسانی سنووری پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له ئه‌نجامی بۆردمانی ئه‌م دواییه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به ئامانجگرتنی به‌رپرسانی په‌كه‌كه له شنگال، چه‌كدارانی ئه‌و حزبه ده‌ستیان به جموجۆڵی چڕ كردووه و باره‌گه‌كانیان بۆ نێو گه‌ڕه‌كانی شنگال ده‌گوێزنه‌وه، تا خه‌ڵكی نیشته‌جێی شنگال بكه‌ن به قه‌ڵغان و له بۆردمانی فڕۆكه‌كانی توركیا خۆیان بپارێزن.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێسته فڕۆكه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلی سه‌عید حه‌سه‌ن به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگالیان له ناو شنگال كرده ئامانج، به‌وهۆیه‌وه خۆی و دوو له یاوه‌رانی كوژران، ئه‌مه‌یش وای له چه‌كدارانی په‌كه‌كه كردووه، ستراتیجی مانه‌وه‌ی خۆیان له شنگال بگۆڕن.
دوو به‌رپرسی ناوچه‌كه به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"یان ڕاگه‌یاند، كه په‌كه‌كه باره‌گه‌كانی له باشووری شارۆكه‌ی شنگال به ته‌واوی چۆڵكردووه و خانووه چۆڵه‌كانی ناو گه‌ڕه‌كانی پڕ له خه‌ڵكی كردووه‌ته باره‌گه‌ی خۆی و ده‌یه‌وێ خۆی له ناو خه‌ڵك حه‌شار بدات و خه‌ڵكه‌كه بكات به قه‌ڵغان بۆ پارستنی خۆیان له بۆردمانه‌كان، ئاماده‌ن ته‌واوی خه‌ڵكی شنگال بكه‌نه قوربانی سیاسه‌ته‌كانی خۆیان، به‌ڵام ئاماده نین شنگال چۆل بكه‌ن و جێی بهێڵن.
زۆربه‌ی كه‌لوپه‌ل و چه‌كه‌كانیان به ئۆتۆمبێلی حه‌شد ده‌گوازنه‌وه
یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه گوتی، شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو خانووی چۆڵ له ناوچه‌ی شنگالی كۆن و گه‌ڕه‌كی مامۆستایان گرتووه، كه خانووه‌كان موڵكی ئاواره‌كانی شنگالن، كه تا ئێسته له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و به‌هۆی خراپی دۆخی شنگال و كۆنتڕۆڵكردنی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه و میلیشیاكانه‌وه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، ئێسته به‌شێك له چه‌كداره‌كان له‌و دوو خانووه خۆیان حه‌شارداوه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاڵا و لۆگۆ و تابڵۆیه‌كیش له‌سه‌ر دیواری خانووه‌كان هه‌ڵبواسن، چونكه ترسیان هه‌یه ئاشكرا ببن و فڕۆكه‌كانی توركیا بیانكه‌نه ئامانج.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چه‌كدارانی په‌كه‌كه كه‌لوپه‌ل و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ناو باره‌گه‌كانیان به ئۆتۆمبێلی میلیشیاكانی ناو ڕیزی حه‌شدی شه‌عبی بۆ نێو خانووه چۆڵه‌كان ده‌گوێزنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی توركیا هیچ گومانێكیان لێ نه‌كه‌ن و ئۆتۆمبێله‌كان نه‌كرێنه ئامانج.
هاوكات سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی گرتن و ڕه‌شبگیری خه‌ڵك كردووه، چونكه زانیاری زۆر ورد به توركیا ده‌گات و ئه‌و ئامانجانه‌ی بۆردمانیان ده‌كات، به ته‌واوی ئامانجه‌كان ده‌پێكن، ئه‌مه‌یش ترسی خستووه‌ته دڵی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه، چونكه له‌وه دڵنیان كه كه‌سانی زۆر نزیك و ڕیزه‌كانی خۆیان ده‌ستیان له‌و كارانه هه‌یه، به‌ڵام كه‌وتوونه‌ته گیانی خه‌ڵكی سڤیله‌وه و به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن ده‌یانگرن.
ماجد شنگالی په‌رله‌مانتاری پێشووی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباره‌وه گوتی، حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسه له‌و دۆخه كاره‌ساتباره‌ی له شنگال هه‌یه، چونكه په‌كه‌كه حزبێكی ناعێراقییه و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له شنگاله، كه‌چی به‌غدا تا ئێسته هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له دژیان نییه و نه‌رمیان بۆ ده‌نوێنێت، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆكارێك تا زۆرترین زیان به‌ر خه‌ڵكی سڤیل و ڕه‌سه‌نی شنگال بكه‌وێت و له نائارامی و دڵه‌ڕاوكێدا بژین.
زیاتر گوتی، چه‌كدارانی په‌كه‌كه به پشتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراقن، بۆیه حكوومه‌ت ناوێری هه‌نگاویان له دژ بگرێته‌به‌ر، چونكه هه‌ژموون و كاریگه‌ری ئێران به‌سه‌ر به‌غدا و حكوومه‌ته‌وه، بۆ هه‌مووان ڕوون و ئاشكرایه، به‌ڵام به‌رده‌وامی په‌كه‌كه و بوونی له‌و ناوچانه كاریگه‌ری زۆر نه‌رێنی و ترسناكی بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌بێ و خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه تووشی كاره‌ساتی گه‌وره ده‌بن، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی فیدڕاڵ هه‌نگاوێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بنێ و ئه‌و گرووپه له عێراق بكاته ده‌ره‌وه.
خانووه چۆڵه‌كانی ئاواره‌كانیان داگیر كردووه و كردوویانه به باره‌گه‌ی نهێنی
حكوومه‌تی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه ڕێككه‌وتنی شنگالی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واژوو كردووه، تا چه‌كدارانی په‌كه‌كه و میلیشیاكان له سنووری شارۆكه‌كه ده‌ربكرێن و هێزی پۆلیسی ناوخۆیی له شنگال دابمه‌زرێنن و ئاسایشی ناوخۆی شنگال بدرێته ده‌ست هێزی پۆلیس و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شنگالیش به ده‌ست سوپای عێراقه‌وه بێت، به‌ڵام تا ئێسته نه‌یتوانیوه خاڵه‌كانی نێو ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكات و به‌رده‌وام بیانووی بۆ ده‌دۆزێته‌وه.
شنگال یه‌كێكه له ناوچه ستراتیجییه‌كانی عێراق و كه‌وتووه‌ته ڕۆژئاوای شاری مووسڵه و نزیكه‌ی 60 كیلۆمه‌تر له سنووری سووریاوه دووره و چیای شنگال بایه‌خێكی سه‌ربازی و جیۆپۆله‌تیكی زۆر گرنگ و گه‌وره‌ی هه‌یه، بۆیه ئێران له ڕێی میلیشیاكان و په‌كه‌كه نایه‌وێ جێی بهێڵێت، چونكه به‌رزترین خاڵه له ناوچه‌كه تا له‌و چیاكه‌وه ئیسرائیلی پێ بكرێته ئامانج.