بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه و میلیشیاكان له شارۆكه‌ی شنگالی ڕۆژئاوای مووسڵ بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كه بڕیاره له 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، تا ئێسته‌یش به‌هۆی په‌كه‌كه و میلیشیاكانه‌وه زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵكی ئه‌و شارۆكه‌یه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان و ناتوانن كارتی بایۆمه‌تری خۆیان وه‌ربگرنه‌وه، كه بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كییه تا ده‌نگده‌ران بتوانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
سیاسییه‌كان و به‌رپرسانی ناوخۆیی ناوچه‌كه دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه تا ئێسته زیاتر له 80%ی خه‌ڵكی شنگال ناتوانن بۆ زێدی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه، هۆكاره‌كه‌یش بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یه له سنووره‌كه‌یان، بۆیه سه‌رجه‌میان وه‌ك په‌نابه‌ر له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ماونه‌ته‌وه و به ته‌واوی له زێدی خۆیان دابڕاون.
سوفیان مه‌شهه‌دانی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی كۆمسیۆنی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له مووسڵ له‌وباره‌وه گوتی، زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌وانه‌ی كه تا ئێسته كارتی ده‌نگدانی خۆیان وه‌رنه‌گرتووه، له سنووری شارۆكه‌ی شنگالن به تایبه‌تی و به گشتیش له ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای مووسڵ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان له خێوه‌تگه‌كانی ئاواره‌یی تۆماری خۆیان نوێكردووه‌ته‌وه و مامه‌ڵه‌ی ده‌ركردنی كارتی ده‌نگدانیان كردووه، به‌ڵام كارته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه، كه ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌كه هه‌یه و داوا ده‌كه‌ین كه ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت.
زیاتر له 80%ی خه‌ڵكی شنگال له ئاواره‌ییدان و كارتی ده‌نگدانیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه
زیاتر گوتی، ڕێوشوێنی ته‌ناهی زۆر توند له سنووری پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا ده‌گیرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان و كۆگه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان به ته‌واوی پارێزراو بن.
به‌رپرسێكی پێشوویش له شنگال له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی له‌نده‌نی ڕاگه‌یاندووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه ڕێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵكی شنگال له هه‌ڵبژاردن زۆر كه‌م بێت، به‌هۆی ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی هه‌یانه و شارۆكه‌كه‌یان تا ئێسته له‌لایه‌ن په‌كه‌كه و میلیشیاكانه‌وه داگیركراوه، ئێسته خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی شنگال خۆیان له نێو دووڕیانی سته‌می په‌كه‌كه و چه‌كدارانی له‌لایه‌كه‌وه و مانه‌وه له ژیانی ئاواره‌یی كه ژیانێكی قورس و سه‌خته له‌لایه‌كی تر ده‌بینن، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی تووڕه و نیگه‌رانی كردوون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه هۆی وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شنگاله‌وه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هاووڵاتییان ترسیان هه‌یه كه كارته‌كانیان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه به زۆر لێ بسه‌نرێت، پێشتر په‌كه‌كه و میلیشیاكان ده‌ستیان به‌و پرۆسه‌یه كردووه، كه كارتی ده‌نگدانیان له خه‌ڵك وه‌رگرتووه، تا له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ناچاریان بكه‌ن ده‌نگ به‌وان بده‌ن، به پێچه‌وانه‌وه كارته‌كانیان پێ نادرێته‌وه، له كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌یش خه‌ڵكی شنگال ئاماده نین بچن كارته‌كانیان له كۆمسیۆن وه‌ربگرنه‌وه.
ڤیان ده‌خیل كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له بازنه‌ی شنگال و په‌رله‌مانتاری پێشوو له‌وباره‌وه له دیدارێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه خه‌ڵكی شنگال ناتوانن ئه‌و ڕێگه سه‌خته ببڕن و بچنه‌وه شنگال بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كانیان، چونكه سته‌میان لێ ده‌كرێ و كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كرێت، بۆیه پێویسته كۆمسیۆن چاره‌سه‌رێكی تر بدۆزێته‌وه و كارته‌كانیان له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌یی پێ بداته‌وه و ڕێگه‌یشیان پێ بدات كه هه‌ر له كه‌مپه‌كان بتوانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌مان ئاراسته‌ی كۆمسیۆن كردووه، كه‌چی تا ئێسته هیچ ڕێوشوێنێكی پێویستیان له‌وباره‌وه نه‌گرتووه‌ته به‌ر.
به‌هۆی هه‌ڕه‌شه و سته‌می په‌كه‌كه و میلیشیاكان ناتوانن بۆ شنگال بگه‌ڕێنه‌وه و كارته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه
دروستبوونی ئه‌و گرفت و دۆخه له شنگال له كاتێكدایه پێشتر چه‌ندان به‌رپرسی عێراقی له به‌غدا هۆشداریان دا، كه په‌كه‌كه كاندیدی خۆی له‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌یه و ده‌یه‌وێ به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ، واته به ناوی تره‌وه و به نوێنه‌رایه‌تیكردنی په‌كه‌كه له دیوه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ده‌یانه‌وێ بگه‌نه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، به دیاریكراویش مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه ده‌نگی ئێزیدییه‌كان بۆ خۆیان به‌رن و نوێنه‌ره ناڕاسته‌وخۆكانی خۆیانی پێ بگه‌یه‌ننه په‌رله‌مان.
پێشتر موزاحیم حوێت گوته‌بێژ به‌ناوی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئاشكرای كرد، كه په‌كه‌كه نه‌ك ته‌نیا سته‌م له خه‌ڵكی شنگال ده‌كات، به‌ڵكو هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی ڕۆژئاوای مووسڵیشی به ته‌واوی هه‌راسان كردووه و ده‌ستی به پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان له هاووڵاتییانی كوردی ئێزیدی و عه‌ره‌ب كردووه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه تا ئێسته زیاتر له دوو هه‌زار كارتی ده‌نگدان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه له هاووڵاتییانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای مووسڵ وه‌رگرتووه و سێ به‌رپرسی په‌كه‌كه‌یش به ناوه‌كانی ده‌مهات و جودی و زیلان به‌رپرسی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی كارتی ده‌نگدانن له هاووڵاتییان، ئه‌گه‌ریش خه‌ڵكی پابه‌ندی داواكه‌یان نه‌بن، ئه‌وا به زه‌بری هێز ناچاریان ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یشیان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌ر هه‌ر خێزانێك كه‌متر له دوو ده‌نگی بۆ كاندیده‌كانی ئه‌وان دابێت، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی ده‌كه‌نه‌وه.