موراد خدر گه‌نجێكی ئێزیدی خه‌ڵكی شنگاله و دوای ئاواره‌بوون بۆ شاری هه‌ولێر و نیشته‌جێبوون له كه‌مپی هه‌رشه‌م تا ساڵی 2019، دواجار خۆی و ماڵباته‌كه‌ی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ شنگال واته زێدی خۆیان ده‌ده‌ن، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یشیان ئه‌و كه گه‌نج بووه، له‌گه‌ڵ ئامۆزاكه‌ی به ناوی خودێدا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه ده‌ڕفێنرێن و ده‌برێنه سه‌ربازگه‌كان و له دنیا داده‌بڕێنرێن، خودێدای ئامۆزای له ئه‌نجامی بۆردمانێكی توركیا بۆ سه‌ر شنگال ده‌كوژرێت و ئه‌میش به‌خت یاوه‌ری ده‌بێ و دواجار ده‌توانێ ڕا بكات و ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه جێ بهێڵێت، ئێسته‌یش چیرۆكی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ماوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه كه به زۆر له نێو په‌كه‌كه هێلراوه‌ته‌وه.
موردا خدر /ته‌مه‌ن 27 ساڵ/ ده‌ڵێ، دوای به زۆر گرتن و ڕفاندنیان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه له نێو بازاڕی میلی گه‌ڕه‌كی نه‌سڕی شنگال، سه‌ره‌تا پێیان ڕاگه‌یاندن، كه پێویسته بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌وه‌زی كار بكه‌ن و به تایبه‌ت بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، كه‌چی دواتر من و ئامۆزاكه‌میان برده چیای شنگال و له‌وێ سه‌ربازگه‌ی نهێنیان داناوه و خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌و چیا ڕه‌قه و لێدانی تونێلن بۆ گه‌یشتن به سووریا.
زیاتر گوتی، ئه‌و تونێله‌ی كه په‌كه‌كه له چیای شه‌نگاله‌وه بۆ حه‌سه‌كه له دیوی سووریا خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنیه‌تی، درێژه‌ییه‌كی نزیكه‌ی 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگال "یه په‌شه" سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌كه‌ن، كه یه‌كێكه له‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی كه له دوای 2014 و هاتنی په‌كه‌كه بۆ شنگال له گه‌نجانی ئێزیدی ئه‌و گرووپه‌ی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی خۆی دروست كردووه و خستوویه‌تییه خزمه‌تی ئه‌جێنداكانی خۆیه‌وه.
به گوته‌ی موراد خدر ئامانجی له هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌و تونێله درێژه به شێوه‌یه‌كی نهێنی، بۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌ستیان به سووریا بگات و خه‌ریكی بازرگانی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی یاساغ بن و له ڕێی ئه‌و تونێله‌وه هه‌موو شتێك به سووریا و گرووپه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه له سووریا بگه‌یه‌نن و ئه‌وه‌یشی كه له شنگال پێویستیانه له سووریاوه ده‌یگه‌نن به گرووپه‌كانی په‌كه‌كه له شنگال.
له ساڵی 2014 و له كاتی هاتنی داعش بۆ شنگال، به بیانووی به‌رگریكردن له ئێزدییه‌كان په‌كه‌كه خۆی گه‌یانده ناوچه‌كانی شنگال، به‌ڵام ئێسته له‌گه‌ڵ میلیشیاكان ده‌ستیان به‌سه‌ر شنگال دا گرتووه و ئێزدییه‌كانیان خستووه‌ته خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ئێزیدییه‌كان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بوونی نییه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش په‌كه‌كه چه‌ندان گرووپی چه‌كداری به ناوی جیا جیاوه له شنگال دروست كرد، له‌وانه‌یش "یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگال یه‌په‌شه، یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن یه‌په‌ژه، یه‌كینه‌كانی ژنانی ئێزیدیخان" جیا له‌وانه‌یش یه‌كینه‌كانی پاراستنی و هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه و یه‌په‌گه له ناوچه‌كه بوونیان هه‌یه، كه یه‌كه‌میان ڕۆژئاوای كوردستان پێگه‌ی فه‌رمیانه و دووه‌میشیان چیای قه‌ندیل.
له‌باره‌ی شێوازی كه‌سبكردنی گه‌نجانی ئێزیدی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، موراد خدر ده‌ڵێ، خه‌ڵكه‌كه‌یان به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێك له ناوخۆیان جیا كردبووه‌وه، به‌شێك ئه‌وانه‌بوون كه ته‌نیا به دوای پاره و كاره‌وه بوون، تا له هه‌ژاری و نه‌داری ڕزگاریان بێت، ئه‌وه‌یش به پاره هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنران و كاری بازرگانی قاچاغ و چه‌ك و ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێ ده‌كرا، به‌شێكی تریش به دروشمه‌كان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون، وه‌ك په‌كه‌كه ده‌یلێته‌وه، كه ئامانجیه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره دروست بكات، به‌شێكیش به ڕفاندن و به زۆرلێكردن بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر من و ئامۆزاكه‌مدا هات.
ئه‌و گه‌نجه ئێزیدییه باس له كاركردنی له تونێله‌كه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، له دیوی شنگاله‌وه پێشڤه‌چوون زۆر باش نه‌بوو، بۆ هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌و تونێله، به‌ڵام به‌هه‌مان نه‌خشه و ستراتیجه‌وه له دیوی سووریایش هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به خێرایی زۆرتره‌وه كاریان له‌سه‌ر ده‌كرد و به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاودێرییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر نه‌بوو، له شنگال چاودێری هێزه‌كانی عێراق و فڕۆكه‌كانی توركیا بوونی هه‌یه، هاوكات ئه‌زموونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سووریا له هه‌ڵكه‌ندنی تونێل و كه‌لوپه‌ل و ئامێره‌وه زۆر زیاتر بوو له‌و گه‌نجانه‌ی شنگال كه ماوه‌یه‌ك كه‌مبوو برابوونه ڕیزی په‌كه‌كه‌وه.
ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه له كاتی هه‌ڵكه‌ندن ڕووخان له نێو تونێله‌كه‌یان دروستببووایه، ده‌سبه‌جێ ده‌كوژران، ئه‌وانه‌یشی كه نه‌خۆشیان هه‌بوو له نێو تونێله‌كان به‌رگه‌ی مانه‌وه‌یان نه‌ده‌گرت و هه‌ناسه‌ته‌نگ ده‌بوون، به‌هه‌مانشێوه ده‌كوژران، جیا له‌وه‌یش مه‌زرایه‌كی ئاوی پیس له ناوچه‌كه بوونی هه‌یه، وایكردووه له نێو تونێله‌كان بۆنێكی زۆر ناخۆش پیس بوونی هه‌بێت، له ته‌ك هه‌موو ئه‌مانه و كاركردن له‌و دۆخه قورسه‌دا، خواردنێكی زۆر خراپ و كه‌ممان پێ ده‌درا. هه‌ستم به‌وه ده‌كرد كه مه‌رگ خه‌ریكه به‌سه‌رم زاڵ ده‌بێت و كۆتاییم زۆر نزیكه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا موردا هیچ هه‌لێكی نه‌بوو، چونكه ئه‌گه‌ر خۆیشی ڕای بكردبووایه، ئه‌وا ماڵباته‌كه‌ی سه‌رجه‌میان ده‌كوژران، كه گه‌ڕابوونه‌وه شنگال، بۆیه له ڕێی كه‌سێكه‌وه هه‌واڵی ئه‌وه‌ی پێ ده‌گات، كه ماڵباته‌كه‌ی دووباره هه‌ڵاتوون و خۆیان گه‌یاندووه كه‌مپی مشكۆ له زاخۆ، ئه‌مه‌یش هانی موردای دا به‌هه‌مانشێوه بیر له ڕاكردن و هه‌ڵاتن له ده‌ستی په‌كه‌كه بكاته‌وه، به بیانووی نوێكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ده‌چێته مووسڵ و له‌وێوه ڕاده‌كات و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته دهۆك و چه‌ند ڕۆژێك له لایه‌ن ئاسایش گیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، تا دڵنیا بن له‌وه‌ی چه‌كداری نهێنی په‌كه‌كه نییه و بۆ ئامانجێك ره‌وانه كرا بێت، دواتر رزگاركراوه و ئێسته له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌یدایه و پلان داده‌نێن كه ڕوو له ئه‌وروپا بكه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی به ته‌واوی بێهیوابوون كه گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان مه‌حاڵه و ژیانكردنیش له نێو كه‌مپه‌كان قورسه.
حاتم سنجاری یه‌كێك له سه‌كرده‌كانی یه‌په‌شه بۆ "العربی الجدید" پشتڕاستی هه‌ڵكه‌ندنی تونێلێكی مه‌زن له چیای شنگال ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، ئامانج له‌و كاره بۆ خۆپاراستن و خۆ حه‌شاردانه له بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا.