یه‌كێتى له مووسڵ و نه‌ینه‌وا درزى خسته نێو كورد له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت و چه‌ند پۆست و پله‌یه‌ك رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب كرد كه هیچكات ئاماده‌نین ددان به كورد بنێن و بگره هه‌میشه له بۆسه‌دا بوون چۆن زیان به كورد و كوردستان بدەن، له به‌غدایش به ده‌ستتێكه‌ڵكردن له عه‌ره‌ب دژى حكوومه‌تى هه‌رێم وه‌ستانه‌وه، دواتریش حساب بۆ خۆیان نه‌كرا، ئه‌مجاره‌ش له كه‌ركووك له پشته‌وه‌ى لایه‌نى كوردى رێككه‌وتنى ژێر به ژێرى له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب كردووه له پێناو پۆستى پارێزگارى كه‌ركووك به‌بێ حسابكردن بۆ كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان.
له كاتێكدا یه‌كێتى هۆكارى دۆخى خراپى كه‌ركووك بوو، له 16ى ئۆكتۆبه‌ر تا ئه‌مڕۆ زۆرترین زیان به كه‌ركووك و خه‌ڵكى شاره‌كه كه‌وتووه، به‌ڵام یه‌كێتى هیچكات هه‌ڵوێستى نه‌بووه ئه‌وه‌ش به‌هۆى عه‌ره‌ب كه ده‌سه‌ڵاتى شاره‌كه‌یان به‌ده‌ستبووه، به‌ڵام جارێكى تر له ژێره‌وه رێككه‌وتنى كردووه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و ده‌یه‌وێت ئه‌و دۆخه‌ى شاره‌كه له‌ژێر ده‌ستى عه‌ره‌ب به‌هه‌مان شێوه‌ى ئێستا به‌رده‌وام بێت.
بڵند فاتیح، شارەزای پێوەندییەكان و سیاسەت به "وشه"ى راگه‌یاند، یه‌كێتى هه‌مووكات له پشته‌وه‌ى كورد كارى كردووه و له‌گه‌ڵ لایه‌نى دژه كورد رێككه‌وتووه و به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندى حزبى بووه و ئامانجى بووه هه‌ندێ پۆست و پله به‌ده‌ستبهێنێت، بۆ یه‌كێتى وا باشتربوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چه‌ند ساڵه كه‌ركووك و كوردى شاره‌كه له دۆخێكى خراپدان، نه‌رۆشتایه له‌گه‌ڵ لایه‌نى عه‌ره‌بى رێبكه‌وێت هه‌مووان ده‌زانن عه‌ره‌ب چ مه‌رامێكى به كه‌ركووك هه‌یه و ده‌یه‌وێت چ سیاسه‌تێك جێبه‌جێ بكات، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كه‌ركزوك له كورد پاك بكه‌نه‌وه، ئه‌مه سیاسه‌تییانه و پێشتر كاریان بۆ كردووه له‌و چه‌ند ساڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه.
گوتیشى، یه‌كێتى هه‌میشه ئه‌وه كارى بووه، درز ده‌خاته نێو ماڵى كورد و پشت له لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌كات، له نه‌ینه‌وا له پێناو هه‌ندێ پۆست و پله‌ى بێ ده‌سه‌ڵات و بێ خزمه‌ت رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب كرد، له كه‌ركووك به هه‌مان شێوه، ئه‌مه سیاسه‌تى یه‌كێتییه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت ده‌یكات، ئه‌وه‌ى حسابكردن بێت بۆ كورد و به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و حزبه نایكات، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى هه‌ندێ پۆستى پێ بدرێت ئه‌و هه‌موو شتێك ده‌كات كه دژى كورد و كوردستان بێت.
رێبین سالم، چاودێرى سیاسیی به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كه‌ركووك هاتووه له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردوودا، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌یه كه لایه‌نێك به‌سه‌ر كه‌ركووكی هێناوه و بووه‌ته هۆی داگیركردنی شاره‌كه و ئازار و مه‌ینه‌تی و ناڕه‌حه‌تی بۆ شاره‌كه هێناوه‌ته كایه‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن، یه‌كێتی چوار ساڵ جارێك له كاتی هه‌ڵبژاردندا، كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كانی بیر ده‌كه‌وێته‌وه و داوای ده‌نگیان لێ ده‌كات، دواترتیش به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیه‌تى و پشت له هه‌موو شتێك ده‌كات، كوردى كه‌ركووك ده‌نگى به‌و حزبه داوه، به‌ڵام ئه‌و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و لایه‌نى ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركووك ده‌كات.
هەڵۆ سەمیع رۆشنبيرى شارەكە بە "وشە"ى راگەیاند، هه‌موو كه‌ركووك ده‌زانن كێ هۆكاری دۆخی شاره‌كه‌بوو له‌و چه‌ند ساڵه‌ى هه‌تا ئێستا، كێ وایكردووه مه‌ترسی له‌سه‌ر شاره‌كه و كوردی شاره‌كه و نفووسی شاره‌كه دروست ببێت، ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر جوتیاره كورده‌كان هات له‌سه‌ر ده‌ستى عه‌ره‌ب بوو ئه‌مه بینین و سه‌یركردنى عه‌ره‌به بۆ كورد ئێستاش بچى له‌گه‌ڵ رێكبكه‌ویت، كوردى كه‌ركووك ده‌یه‌وێت لایه‌نه كوردییه‌كان رێكبكه‌ون و عه‌ره‌بییان له‌گه‌ڵ نه‌بێت، چونكه چه‌ند ساڵه كوردى كه‌ركووك زۆریان چه‌شت به ده‌ست عه‌ره‌به‌وه، یه‌كێتیش هیچكات ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش 16ى ئۆكتۆبه‌ر و به‌بێ پێكه‌وه‌بوونى لایه‌نى كورد ئه‌وه مه‌حاڵه چونكه له ده‌ره‌وه‌ى كورد رێككه‌وتن بكرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر ئه‌مه دیاره به چ مه‌به‌ستێك ده‌بێت.
وشه - تایبه‌ت / سلێمانی