یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و هێزه سیاسییه‌یه كه هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و شه‌خسی خۆیدا بووه و نیشتمانی فیدای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی كردووه، چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن، كاتێك یه‌كێتیی ئامانجێكی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر خیانه‌تی نیشتمانیشی بۆ بكات، هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی ده‌دات، بۆیه نابێ هیچ كاتێك باسی خیانه‌ت بكات، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر له شوێنێكیش باس كرا، ئه‌وا ده‌بێت یه‌كێتی سه‌ری شۆڕ بكات.
محه‌مه‌د كه‌ریم چاودێری سیاسی، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، یه‌كێتیی مێژووی پڕه له خیانه‌تی نیشتمانی و هیچ كات ناتوانێ به چه‌واشه‌كاری خۆی پاك بكاته‌وه، مێژوو هه‌موو كاره ناڕه‌واكانی نووسیوه‌ته‌وه، ده‌شبینن هه‌ر سه‌ركرده‌كانی خۆیانن كه په‌ڕه‌ی خیانه‌تی خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا، له ساڵی 2017 كه‌ركووكی فرۆشت، جارێكی تر ته‌نیا بۆ دوو ساڵ به‌ده‌ستهێنانی كورسیی پارێزگار ئاماده‌ی هه‌موو سازشێكه بۆ نه‌یاران تا پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌ش وه‌ری بگرێته‌وه، ئه‌وا هیچ متمانه و ده‌سه‌ڵاتێكی نابێت و پارێزگارێكی كارتۆنی ده‌بێت.
پۆستی پارێزگار به كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ری بێلایه‌ن پڕ بكرێته‌وه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده نییه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كانی تردا بكات و پۆستی پارێزگار به كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ری بێلایه‌ن پڕ بكرێته‌وه.
كوێستان محه‌مه‌د مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی، به "وشه"ی گوت، ترسی گه‌لی كورد له هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌وه‌دایه، ئه‌و هێزه سیاسییه هه‌ركات مه‌ترسی كه‌وته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه‌ی، ئه‌وا ئاماده‌ی هه‌موو ڕێككه‌وتنێكه له‌گه‌ڵ نه‌یارانی كورد.
ئه‌و به بیری یه‌كێتیی ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌رێ پێش 16ـی ئۆكتۆبه‌ر پارێزگار هه‌موو ده‌سه‌ڵاته ته‌ناهی و سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی شاره‌كه‌تان لا نه‌بوو، بۆ فرۆشتان و ته‌نانه‌ت پلانی كوشتنی پارێزگاره‌كه‌ی خۆشتان داڕشت و دواتر ڕزگار كرا، بۆیه له هیچ دێڕێكی نووسین نابێت یه‌كێتی باسی خیانه‌ت و لادان له كوردایه‌تی له به‌رانبه‌ر هیچ هێزێكی كوردی بكات.