یه‌كێتی هه‌موو كات به‌و ئاراسته كاری كردووه، له‌بری رێككه‌وتن و كاری پێكه‌وه‌یی و یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد له پێناو كورد و كوردستان، پێچه‌وانه‌كه‌ی كردووه، حزبێك پۆست و پله پێش به‌رژه‌وه‌ندیی میله‌ت و نه‌ته‌وه بخات، هیچ خێروبێرێكی لێ چاوه‌ڕێ ناكرێت، ئه‌م حزبه متمانه‌ی لای خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری خۆشی نه‌ماوه و ئه‌و ده‌نگه‌ی كه خه‌ڵك ده‌یدات به یه‌كێتی، بۆ پۆستێكی ته‌شریفاتی پشت له ده‌نگده‌ره‌كانی ده‌هێنێت.
ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كوردی گه‌یاند به‌و رۆژه كه جێی دڵخۆشی كورد نییه، ئه‌و په‌رته‌وازه‌یه‌یه كه هه‌یه، چاره‌سه‌ری كورد له یه‌كگرتن و ته‌بایی و یه‌كڕیزییه، ئه‌وه زۆر گرنگه و ئه‌وه‌ش پێویستی به كاركردن هه‌یه، هه‌مووان پێویستمان به یه‌كتر هه‌یه، پێویسته دڵی خه‌ڵكی كوردستان خۆش بكه‌ین، ناكرێت یه‌كێتی كه حزبێكه هه‌ر سه‌ره‌تای دروستبوونی بۆ ئه‌وه بووه درز دروست بكات و یه‌كڕیزی نه‌هێڵێت، ئه‌مه سیاسه‌تی ئێسته و پێشوو و داهاتووی یه‌كێتییه.
ئه‌و گوتی، عه‌ره‌ب هه‌میشه به‌و ئاراسته‌یه كاری كردووه كه كورد و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان لاواز بكات، ده‌بێت كاری پێكه‌وه‌یی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی لایه‌نێك به ته‌نیا ده‌یكات له كه‌ركووك، زۆر خراپه، چونكه هیچ كات عه‌ره‌ب بۆ كورد باش نه‌بووه و حه‌زی به‌وه نه‌كردووه كورد ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت، ئه‌وه‌تا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌هێڵن، به‌و شێوه كاركردنه و تێكدانی ناوماڵی كورد ئه‌گه‌ر كه‌ركووك له ده‌ستمان بڕوات هه‌رگیز كه‌ركووك نابێته‌وه شارێكی كورد و عه‌ره‌ب ده‌بێته زۆرینه.
سۆران هادی چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ر حزبێك له‌سه‌ر خاك و ئاوهه‌وای وڵاتێك كار و سیاسه‌تی كرد، ئه‌گه‌ر كاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و خاك و ئاڵای ئه‌و وڵاته نه‌كرد، هه‌رگیز له مێژوودا پشتی پێ نابه‌سترێت، حزبێك هه‌موو هه‌وڵی بۆ ئه‌وه بێت پۆست و پله وه‌ربگرێت، ئه‌مه حزبێكه هیچ كات پشتی پێ نابه‌سترێت، یه‌كێتی به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و تایبه‌تی پێش به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی خستووه، خۆیان ژێر به ژێر له‌گه‌ڵ لایه‌نی تر رێكده‌كه‌ون.
ئه‌و روونی كرده‌وه، یه‌كێتیی نوێ هیچ نه‌ماوه نه‌یكات دژی كورد و تێكدانی ناوماڵی كورد، هۆكاری ئه‌و په‌رته‌وازه‌یه كه له‌ناوماڵی كورد هه‌یه، هه‌مووشی له پێناو پۆست و پله‌یه، میدیاكانی ئه‌و حزبه‌ش چونكه ئاراسته كراون، بێده‌نگن به‌رانبه‌ر به رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری حزبه‌كه‌یان، یه‌كێتی سیاسه‌تێكی خراپی ئاراسته‌كراو جێبه‌جێ ده‌كات، هیچ كات كاری بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وت و مافی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كردووه.
كاوه فه‌تحوڵا كادری پێشكه‌وتووی پارتی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حزب له‌پاڵ هه‌ر پرسێكی نیشتمانی یان نه‌ته‌وه‌یی و بگره سیاسیش، هه‌وڵی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بكات، تا ئاستێك ئاساییه، به‌ڵام حزبێك بچێته هه‌ر گفتوگۆ و دانیشتنێك و ئامانجی ته‌نیا ئه‌وه بێت بڵێ ده‌بێت ئه‌وه بكرێت و ئاوا بكرێت و ئه‌مه بكرێت و داواكاریی خۆی پێشكه‌ش بكات و بچێته ده‌ره‌وه و بیری لای پۆسته‌كانی خۆی بێت، ئه‌مه هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبووڵی ناكات، یان ده‌بێت یه‌كلایه‌نه كار بكات و ته‌نیا ئامانجی پۆست و پله بێت، ئه‌ی كوا به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات.
زیاتر گوتی، یه‌كێتی چه‌ندان ساڵه ئاماده نییه به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت، له حكوومه‌تیش بووه و دژایه‌تیی حكوومه‌تیشی كردووه و داوای پۆست و پله‌ی زیاتریشی كردووه، ئه‌مه حزبی پۆست و پله‌یه نه‌ك حزبی خزمه‌تكردن، كاركردنی پێكه‌وه‌یی، نه‌ك پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان، له كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا چۆن له‌گه‌ڵ ده‌ستی عه‌ره‌ب تێكه‌ڵ كرد، كه‌واته ئه‌مه حزبی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی نییه.
وشه/ تایبه‌ت