زیاتر له ساڵێك و چوار مانگه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاوه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌بووه، به‌بۆچوونی شاره‌زایانیش هه‌نارده‌نه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، زیانی له ئابووری هه‌ردوولا داوه، ئه‌گه‌ر ده‌ست پێ بكاته‌وه ئابووری هه‌رێم و عێراقیش ده‌بووژێته‌وه و ره‌نگه عێراقیش بیانوویه‌كی نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوابخات.
له كاتێكدا عێراق ئێسته پێویستی زۆری به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی باشتر بكات، به‌ڵام بیانووی هه‌یه و نایه‌وێ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ست پێ بكات و هیچ هه‌وڵێكی گرنگیش له‌وباره‌یه‌وه نییه. شاره‌زایه‌كی بواری ئابووریش ده‌ڵێت، ئه‌و بیانووه‌ی ئێسته به‌غدا ده‌یگرێت به هه‌رێم، به‌شێكی پێوه‌ندیی به‌وه هه‌یه نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده ناكرێت، ئه‌گه‌ر نه‌وته‌كه بڕوات، به‌غدا ئه‌وه‌نده بیانوو به هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناگرێت.
ناسر ئیسماعیل شاره‌زای بواری ئابووری، به "وشه"ی راگه‌یاند، له دواین ئاماری هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێم رۆژانه زیاتر له 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرد، به تێكڕا مانگانه سه‌رووی 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرا و داهاتێكی باشی مانگانه‌ی هه‌بوو، به‌پێی نرخی نه‌وت له بۆرسه‌ی جیهانی، ئێسته ئه‌و بڕه هه‌نارده ناكرێت، ئه‌مه وایكردووه له‌ڕووی داهات و ئابووری كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم و بگره عێراقیش دروست بكات، چونكه به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه داهاته‌كه بۆ هه‌ردوولا ده‌بوو به‌پێی یاسای بودجه.
هه‌روه‌ها گوتی، به‌غدا ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه، واته له كاتی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت تا ئێسته، بیانوو به هه‌رێم ده‌گرێَت و مانگانه هه‌یه مووچه له كاتی خۆی دوا ده‌خات و هه‌ر مانگه‌ی داوای شتێك ده‌كات، ره‌نگه ئه‌مه پێوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌بێت كه نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده ناكرێت، ئه‌گه‌ر نه‌وت هه‌نارده بكرێت، ئه‌وكات به‌غدا نه‌یده‌توانی به‌و شێوه‌یه بیانوو بگرێت و مووچه دوابخات و هه‌ر مانگه‌ی داوای شتێك بكات و هه‌موو مانگێكیش شاندی هه‌رێم بچنه به‌غدا، چونكه به‌لانی كه‌م داهاتێكی مانگه‌ی سه‌تان ملیۆن دۆلار ده‌بوو، پاره‌یه‌كی زیاتر و داهاتێكی زیاتر له به‌رده‌ست ده‌بوو، بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانیش بۆ هه‌رێم خه‌رج ده‌كرا كه پڕۆژه‌ی و خزمه‌تگوزاریی پێ ده‌كرێت.
دڵشاد نامیق مامۆستای زانكۆ، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه كه له یاسای بودجه‌دا هاتووه، هه‌رێمی كوردستان نه‌وته‌كه‌ی له رێی كۆمپانیای سۆمۆوه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات و ده‌یفرۆشێت، له به‌رانبه‌ریشدا به‌غدا مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت، رێككه‌وتنه‌كه بۆ هه‌رێم بووژانه‌وه‌ی ئابووری و گوزه‌رانی هاووڵاتییانی تێدایه، به‌ڵام به‌غدا بیانوو ده‌گرێت و تا ئێسته‌ش له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت رێكنه‌كه‌وتووه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، له كاتێكدا كۆمپانیاكان ئاماده‌ییان تێدایه ده‌ست به‌هه‌نارده‌كردن بكه‌نه‌وه.
روونی كرده‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا ساڵی پار له‌باره‌ی نه‌وت و بودجه كردیان، زۆر گرنگ و كاریگه‌ر بوو، به‌تایبه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان، دوای زیاتر له ساڵێك كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستی پێ نه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه وایكردووه كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌بن كه هۆكاره‌كه‌ش به‌غدایه، به‌تایبه‌ت له پرسی بودجه و پشكی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه به‌غدا مانگانه به گرفته‌وه ده‌ینێرێت.
خه‌دیجه عومه‌ر ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كارێك بوو به‌غدا كردی و بۆ ئه‌وه‌بوو ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم بسه‌پێنێت و ده‌ست به‌سه‌ر ئابووری هه‌رێم بگرێت، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی به به‌غدا هه‌یه، وایانده‌زانی ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم رابگرن كاری باش ده‌كه‌ن، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئێسته بۆیان ئاشكرابوو كه هه‌نارده‌نه‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، زیانی زۆری له ئابووری و داهاتی عێراق داوه، ئه‌مه وایكردووه به‌غدا ده‌ست بۆ مووچه‌ی هه‌رێم ببات و پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان و یاسای بودجه نه‌بن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی