پەرلەمانی عێراق لە بەردەم هەمواری یاسای كەسییە كە پێش چەند ڕۆژێك دەنگ درا لەسەر ئەوەی بخرێتە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە، و خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەو پرۆژەهەموارە بكرێت كە لەسەر یاسای ژمارە 188ی ساڵی 1959 كراوە، بەڵام لە پەنایدا لەناو پەرلەمان و لە دەرەوەی پەرلەمانیش دژایەتیی ئەو هەموارە دەكرێت كە پێشێلی زۆر ماف دەكات كە یاساكە بۆ ژنانی داناوە.
وێڕای ئەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگى كە زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقن و پشتیوانیی ئەو هەموارە دەكەن، بەڵام بە ئاسانی تێ ناپەڕێت، چونكە لایەنەكانی تری ناو پەرلەمان و شەقامی عێراقیش، دەنگی جیاوازیان لەسەری دەربڕیوە، بەڵام ئەوانەی كە پشتیوانن، پێیان وایە هاوئاهەنگییەکە لەگەڵ دەستووری عێراقدا یەك دەگرێتەوە و جێبەجێكردنی مادەی 41ی دەستوورە كە تێیدا هاتووە: عێراقییەكان ئازادن لە باری كەسییان بەپێی ئاین و بیروڕا و مەزەوەكانیان و بەپێی یاسا ڕێك دەخرێت.
لە بەرانبەردا، ئەوانەی دژن، پێیان وایە ئەو پرۆژەهەموارەی ئامادە كراوە، ڕێگەخۆشكەرە بۆ دەسەڵاتی زیاتر بە پیاوانی ئاینی تا پێشێلی دادگە تایبەتەكان بكەن و لە سەرەنجامدا مافەكانی ژن پێشێل دەبن.
تانیا کورد میرزا، پسپۆڕی دەستووری ئەڵمانیا و شارەزا لە یاسای تاوانناسی، لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ "وشە" باسی ئەم پرۆژەهەموارەی دەستووری عێراقی كرد و گوتى: پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سییه‌تیی عێراقی له په‌رله‌مانی عێراقدا گفتوگۆ و مشتومڕی گه‌رم و ده‌نگی دژبه‌یه‌كی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، له لایه‌كه‌وه زۆرینه ده‌یانه‌وێت به بیانووی شه‌رع و مه‌زه‌وە جۆراوجۆره‌كانه‌وه ڕه‌وایه‌تی بده‌نه ئه‌م هه‌مواره و ناوبه‌ناویش ناوی "ئازادیی هه‌ڵبژاردن" ده‌هێنن و وه‌ك بیانووی ئه‌م هه‌مواره باسی ده‌كه‌ن! به‌ره‌ی به‌رانبه‌ر به‌مانیش، ئەگه‌رچی كه‌مینه‌ن، به‌ڵام بوێرانه هه‌مواره‌كه به تاوانكاری و پێشێلكاریی مافه‌كانی منداڵ و ژنانى ناو ده‌به‌ن.
سائیر جەبووری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، یەكێكە لە دژبەرانی ئەو هەموارە و دەڵێت: من دژیم و دەنگیشی پێ نادەم، چونكە دەبێتە هۆی دەمارگیریی زیاتری تایفەگەری لە وڵات‌دا و هیچ خزمەتێكیش بە كۆمەڵگە ناكات، ئێمە لە ساڵی 1959وە تا ئێستە لەسەری دەڕۆین و هیچ كێشەیەكی نەبووە، ئەگەر گرفتێكی هەبووایە، پێشتر مەرجەعە ئاینییەكان هەڵوێستیان لەسەری دەبوو.
لەبارەی وردەكاریی مەترسیی هەموارەكە، بەلای تانیا كورد میرزاوە وەك خۆی دەڵێ: له دیارترین ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه له‌م هه‌مواره ده‌كه‌وێته‌وه، له كاتی هاوسه‌رگیریدا ئه‌گه‌ر مه‌زه‌وی ژن و پیاو جیاواز بوو، كار به مه‌زه‌وی پیاو ده‌كرێت و مه‌زه‌وی ژنه‌كه له‌به‌رچاو ناگیرێت. ئه‌گه‌ر له كاتی هاوسه‌رگیریدا دژبه‌یه‌كییه‌ك هه‌بوو له‌نێوان مه‌زه‌و و یاسادا، ئه‌وا پشت به یاسا نابه‌سترێت و كار به مه‌زه‌وه‌كه ده‌كرێت.
وا دیارە ئەمەش تاكە گرفتی پرۆژەهەموارەكە نییە، وەك ئەو پسپۆڕەی دەستوور ئاماژەی پێ دەكات: منداڵی كچ له میراتی نه‌گوازراوه‌ی باوكی (موڵك) بێ به‌ش ده‌كرێت، هەورەها باوك بۆی هه‌یه كچی خۆی له ته‌مه‌نی نۆ ساڵییه‌وه بدات به شوو، لێره‌دا چیتر ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن ڕه‌چاو ناكرێت، بگره ته‌مه‌نی باڵغبوون وه‌ك مه‌رجی به‌شوودان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
سەبارەت بە دایك، تانیا كورد میرزا ئاماژەی پێ دا: دایك له كاتی جیابوونه‌وه‌دا، مافی به‌خێوكردنی منداڵه‌كانی هه‌تا ته‌مه‌نی حەوت ساڵی پێ ده‌درێت، پاش ئه‌وه له‌ئامێزگرتنی منداڵ ده‌درێته باوك. له كاتی مێردكردنه‌وه‌ی دایكیشدا (به خواستی خۆی بێت یان به‌زۆر) منداڵه‌كانی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
پرۆژەیاساكە ئاسانكاریی فرەژنیشی كردووە، وەك ئەو پسپۆڕەی یاسا ڕوونی كردەوە: بۆ هێنانی ژنی دووه‌م، سێیه‌م و چواره‌م، پیاو چیتر پێویستی به‌وه نییه پرس به ژنی خۆی بكات و پێویست ناكات بچێته دادگە، ته‌نیا گرێبه‌ستی لای مه‌لا به‌سه و دواتر ده‌كرێت له دادگەدا په‌سه‌ندی بكات.
هەر لەم پرۆژە هەمواردەدا، هاوسه‌رگیریی مسیار و موتعه ده‌كه‌نه یاسایی، لادانی سێكسیی پیاوان به یاسایی ده‌كه‌ن، ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵی خوار 18 ساڵ ڕێگه پێ ده‌ده‌ن و ده‌یكه‌نه شتێكی یاسایی و شه‌رعی و كچ له میرات بێ به‌ش ده‌كه‌ن. تانیا كورد میرزا وا دەڵێت و ئەمەشی دەخاتە سەر: له‌لایه‌كی تره‌وه ڕۆڵی دادوه‌ر ده‌داته ده‌ست مه‌لا، گرنگیی دادگە و یاسا ته‌نیا له قاڵب و چوارچێوه‌ی مه‌زه‌وه‌كاندا ده‌رده‌خات.
ئەو بیانووەی لە پرۆژەیاساكەدا هەیە كە پشتی بە مادەیەكی دەستووری بەستووە بۆ ئازادیی هەڵبژاردن؟ تانیا كورد میرزا دەڵێت: به‌ڵێ عێراق وڵاتێكی فره‌ئاین، فره‌مه‌زەو، فره‌نه‌ته‌وه و فره‌زمانه، به‌ڵام له كۆتاییدا ده‌بێت یاسا هه‌موو ئه‌مانه ڕێك بخات و نابێت هه‌ركه‌سه ئازاد بكرێت چی پێ خۆشه ئه‌وه هه‌ڵبژێرێت.
لە كۆتایی گفتوگۆی "وشە" و تانیا کورد میرزا، پسپۆڕی دەستووری ئەڵمانیا و شارەزا لە یاسای تاوانناسی دەیخاتە ڕوو، ئه‌وانه‌ی پشتگیری ئه‌م یاسایه ده‌كه‌ن و پڕۆژه‌كه‌یان ئاماده كردووه، بیانووی ده‌ستووری ده‌هێننه‌وه كە بریتییە لە مادەی 41: "عێراقییه‌كان ئازادن له ئیلتیزاماته‌كانی باری كه‌سێتییان به‌گوێره‌ی مه‌زەو، ئاین و بیروڕایان، ئه‌مه‌ش به یاسا ڕێك ده‌خرێت."ته‌فیسری ئه‌م ماده‌یه به هه‌ڵه كراوه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كاریان هێناوه، ئه‌م ماده‌یه بۆمان ده‌رده‌خات كه عێراقییه‌كان یه‌كسانن، کە ژن و پیاون نه‌وه‌ك به ته‌نیا پیاو، دواتر له كۆتایی ماده‌كه‌دا ده‌ڵێت، "ده‌بێت ئه‌وه به یاسا ڕێك بخرێت"، ماده‌كه نه‌یوتووه شه‌ریعه‌ت و مه‌زەو جێگه‌ی یاسا بگرێته‌وه.
ئەو پسپۆڕە یاساییە پێشبینی و داوای لە هەرێمی كوردستان ئەوەیە: هه‌رێم ده‌بێت كار بۆ تێنه‌په‌ڕاندنی ئه‌م هه‌مواره بكات، چونكه ناوی كوردستان له ڕێكخراوه جیهانییه‌كان و دنیادا له ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌دا دێت كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی ژنان و مافه‌كانی منداڵ له‌به‌رچاو ده‌گرن، هه‌ر بۆیه نابێت بوار بده‌ن ژن له‌و وڵاته‌دا بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می تاریكی.