ڤیان محه‌مه‌د تاهیر كه خاتوونه نووسه‌رێكی دهۆكه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می چاپكراوی خۆی له ژێر ناوی "ژنه‌ك ژ دویندهها پهرپهركێ" بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌رهه‌مه‌كه له 100 لاپه‌ڕه‌دا نووسراوه و 53 شیعر له‌خۆ ده‌گرێت. شیعره‌كانی پێكدێن له دڵداری، نه‌ته‌وه‌یی و بابه‌تی ههمهجۆر.
	
خۆم لە شیعردا ده‌بینمه‌وه و ده‌توانم له‌و ژانره‌دا زۆرتر هه‌سته‌كانم ده‌ربڕم و به ئازادی بنووسم
	
		
نووسه‌ره‌كه له ژانره‌كانی تری وێژه وه‌ك په‌خشان و گوتار و ده‌قی وێژه‌یی، ده‌ستی  نووسینی هه‌یه، به‌ڵام خۆی به"وشه" ده‌ڵێ، زۆرتر له شیعردا خۆم ده‌بینمه‌وه و ده‌توانم له‌و ژانره‌دا زۆرتر هه‌سته‌كانم ده‌ربڕم و به ئازادی بنووسم، به‌تایبه‌تی له شیعری نوێ‌دا. ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه له‌وانه‌یه له داهاتوودا روو له بوارێكی تری نووسین بكات.
	
	
 
ڤیان پێی وایه ژن و شیعر زیاتر له‌یه‌كتر نزیكن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئازادییان كه‌متره، ئه‌و هه‌سته كۆكراوانهی له ناخیاندا هه‌ڵگیراون، ده‌توانن گه‌رمتر و به هه‌ستتر له شیعردا دایبڕێژن. 
	
	
"دڵسوزی و هه‌ست و سۆزی ژن وای لێ ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی باشتر شیعر بنووسێت، به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر ژنه‌كه خۆی له نووسینه‌كانیدا ئازاد بێت و له كۆمه‌ڵگه نه‌ترسێت" ڤیان وای گوت.
	
	
ڤیان محه‌مه‌د تاهیر مووسا /٣٨ ساڵ/ له گوندی دێریشكێ سه‌ربه ناوچه‌ی به‌رواری باڵا له دایك بووه، ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایان به‌شی زمانی كوردییه و ئێسته مامۆستایه، خێزانداریشه و دایكی سێ منداڵه.
	
وشه/ دهۆك- دێژین سدقی