لەوكاتەی كەشناس و دەستەی كەشناسی عێراق دووپاتی دەكەنەوە كە ئەو شەپۆلە بارانەی ئێستە عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە تا بەیانی دووشەم بەردەوام دەبێت و بەرەو نەمان دەچێت، سێ پارێزگەی عێراق بەهۆی بارانی بەخوڕ و ئەگەری دروستبوونی لافاو پشوویان راگەیاند.
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ
پارێزگاری دیوانییە رای گەیاند كە بارانێكی بەهێز ئەو پارێزگایەی گرتووەتەوە و بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە شەقام و رێگەوبانەكانەوە سبەی دووشەم لە داودەزگەكانی ئەو پارێزگایە دەكرێتە پشووی فەرمی، هەردوو پارێزگەی ئەنبار و زیقاریش بە هەمان شێوە پشوویان لە داودەزگە و قۆتابخانەكانیان بەهۆی خراپیی كەشوهەواوە راگەیاند.
لای خۆیەوە عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی كەشناسی عێراق رای گەیاند كە ئەو دۆخە كەشوهەوا باراناوییەی ئێستە عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت، تا سبەی دووشەم بەردەوام دەبێت، بۆیە بارانی سبەی پچڕ پچڕ دەبێت و لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بەرەو كۆتایی دەچێت.
لای خۆیەوە واسق سەلامی، كەشناس رای گەیاند كە ئەو شەپۆلە بارانەی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەند ناوچەیەكی فرەوانی عێراقی گرتەوە، كاریگەرییەكەی تا بەیانی سبەی دووشەم بەردەوام دەبێت.