سبەی لە عێراق كرایە پشوو

:: PM:11:36:26/03/2023 ‌

بەهۆی كەشوهەوای باراناوی و مەترسیی دروستبوونی لافاو، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رێنوێنی دەركرد بەوەی سبەی دووشەم بكرێتە پشووی فەرمی لە تەواوی عێراق.

وەك لە بەیاننامەیەكی كورتی ئەمنیداریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هاتووە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیران رێنوێنی داوە بەوەی سبەی دووشەم 27/3/2023، بكرێتە پشووی فەرمی، ئەوەش بەهۆی خراپیی كەشوهەواوە، جگە لە دامەزراوە تەناهی و خزمەتگوزارییەكان.

شایەنی باسە ئەمڕۆ لە ژمارەیەك پارێزگەی عێراق سبەی كرایە پشوو، لە هەندێكیشیان پشووەكە تەنیا قوتابخانەكانی گرتەوە، بەگشتی دەزگەی كەشناسی عێراق و كەشناسان رایان گەیاند كە سبەی باران دەبێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل