بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی باران و كەشوهەوا ناجێگیرەی رووی لە ناوچەكە كردووە، پارێزگەی نەینەوا بڕیاری دا سبەی پێنجشەم بكرێتە پشوو، بەڵام پشووەكە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە.
وەك لە
بەیاننامەیەكی نووسینەی راگەیاندنی پارێزگاری نەینەوا هاتووە، عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا بڕیاری داوە بەهۆی بەردەوامیی بارینی باران لە پارێزگەكە، سبەی پێنجشەم لە فەرمانگەكانی پارێزگەی نەینەوا بكرێتە پشوو، بەڵام پشووەكە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە.