توركیا بڕیاریدا بە بلۆككردنی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە وڵاتەكە، بەكارهێنەران ناتوانن بچنە نێو تۆڕەكە.
ئەمڕۆ هەینی دووی ئاب، بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)، دەسەڵاتی تەكنەلۆژیای زانیاری و پێوەندییەكانی توركیا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاندوە كە رێگری دەكەن لە چونەژورەوەی بەكارهێنەران بۆ ناو تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەرچەندە هیچ هۆكارێك بۆ بلۆككردنی ئینستاگرام لە توركیا نەخراوەتەڕو، بەڵام فەخرەدین ئاڵتون سەرۆكی فەرمانگەی پێوەندییەكانی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا رەخنەی توندی لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام گرت و رای گەیاند، چالاكانە رێگری دەكات لە بڵاوكردنەوەی پەیامی سەرەخۆشی لە خەڵك بۆ كۆچی دوایی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس.
باسی لەوەش كرد، ئەوە سانسۆرە، ئێمە بەرگری لە ئازادی قسەكردن دەكەین لە بەرانبەر ئەو پلاتفۆڕمانە كە چەندین جار نیشانیان داوە لە خزمەت نادادپەروەری جیهانیدان.
دوای ئەوەی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس، لە شوێنی مانەوەی لە تارانی پایتەختی ئێران كوژرا، بانگەشەی ئەوە كرا ئینستاگرام پۆستەكانی سەبارەت بە هەنییە بلۆك كردووە.