سناپ چات زەرەرێكی زۆری پێگەیشت

:: PM:12:45:02/08/2024 ‌
تۆڕی كۆمەڵایەتی سناپ چات زیانەكانی لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا بۆ 249 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە، ئەكەش زیانی گەورەی پێگەیاندووە.

ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە زیاتر لای ژنان و هەرزەكاران گرنگی هەیە، هەرچەندە كەمترین ریكلامی بازرگانی تێدا دەكرێت.

كۆمپانیای سناپ چات ڕایگەیاندووە، ساڵی ڕابردوو 377 ملیۆن دۆلار زیانی پێگەیشتووە، بەڵام لە چارەكی دووەمی ئەمساڵ زیانەكانی 249 ملیۆن دۆلار بووە.

كۆمپانیاكە لە كالیفۆرنیا زیاتر لە 17%ـی لە بازرگانی ئۆنلاین لەدەستدا دوای ئەوەی بۆرسەی نیویۆرك لە ڕۆژی پێنجشەم داخرا .

سناپ چات، ڕۆژانە 432 ملیۆن بەكارهێنەری هەیە  و 850 ملیۆنیش مانگانە جارێك بەكاری دەهێنن، ئەوەش بەپێی ئامارەكانی كۆمپانیاكە.

بە پێچەوانەی كۆمپانیای مێتا، سناپ هەرگیز نەیتوانیوە داهاتی ڕیكلامی پێویست بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی ساڵانە قازانج بكات، ئەمەیش وای كردووە خاوەن پشك و كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان كەمتر رووی تێبكەن.



وشە - رامیار جەواد