لە ماوەی مانگی تەمووزی ئەمساڵ، بەستەڵەكی باشوور پلەی گەرما بە شێوەیەكی بێوێنە بۆ 10 پلەی سلیزی بەرز بووتەوە، ئەمەش دیاردەیەكی سرووشتیی مەترسیدارە، چونكە زانایانی ژینگە دەڵێت، دەبێتە هۆی ئەوەی پلەكانی گەرما لە تەواوی زەویدا بەرز ببێتەوە.
مایكل دیوكس، بەڕێوبەری كۆمپانیای كەشناسیی "MetDesk" دەڵێت، بەرزیی پەلەكانی گەرما لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، جێی دڵەڕاوكێی زانایانە و پێشبینی دەكەن ئەمە ببێتە هۆی گۆڕاكاریی گەورە لەسەر ئاستی هەموو جیهان، ئەمەش ئەگەر بەردەوام بێت، ڕەنگە دیوارە بەستەڵەكییەكانی كیشوەری باشوور ڕووخانی لێ دروست ببێت.
لای خۆیەوە زیک هاوسفاتەر، زانای توێژەر لە بێركلی ئرس، دانی بەوەدا ناوە کە شەپۆلی گەرمای ئەم دواییەی بەستەڵەكی باشوور، بەشدارییەکی بەرچاوی هەبووە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جیهاندا و ڕوونی كردەوە، بەستەڵەكەكە لە ماوەی 50 بۆ 150 ساڵی ڕابردوودا بەردەوام پلەی گەرماكەی بەرەو بەرزبوونەوە ڕۆیشتووە، بۆیە هەر شەپۆلێکی گەرما ئێستا لە هێڵێکی بنەڕەتی بەرزترەوە دەست پێ دەکات و دەتوانین بڵێین زۆرینەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جیهانی لەم دواییانەدا، بەهۆی ئەم شەپۆلە گەرمایەوە بووە.