ئەمڕۆ هەینی، دووی ئایار، وەزارەتی دادی ئەمەریکا، سکاڵای یاسایی تۆمار کرد و پلاتفۆرمی تیکتۆک و کۆمپانیای "بایت دانس" كە خاوەندارێتیی دەكات تۆمەتبار کرد بەوەی نەیانتوانیوە نهێنیی منداڵان لە سۆشیال میدیادا بپارێزن.
وەك لە سكاڵاكەی وەزارەتی دادی ئەمەریكادا هاتووە، تیکتۆک مەرجەکانی یاسای پاراستنی نهێنیی منداڵانی لەسەر ئینتەرنێت پێشێل کردووە بە داواکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە ئەوان دەکەنە ئامانج بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی دایک و باوک بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی کەسی لە بەکارهێنەرانی خوار تەمەنی 13 ساڵ.
ئەم داواکارییە دادوەرییە، نوێترین هەوڵی ئەمەریکایە لە دژی تیکتۆک و ئەو کۆمپانیایە چینییە، ئەمەش لە كاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ جیاواز لە هەوڵوێستە گشتییەكانی دژی چین، لە دوایین هەڵوێستیدا لەبارەی تیكتۆكەوە دەڵێت، سەرنجڕاكێشە.
دەقی ئەو داوایە کە کۆمیسیۆنی بازرگانی فیدراڵی بەشداری کردووە، لەژێر ئامانجێكدا خۆی دەنوێنێت ئەویش بریتییە لە "پێشێلکارییە نایاساییەکانی تایبەتمەندی منداڵان کە لەلایەن تیکتۆکەوە بە قەبارەیەکی بەرفراوان ئەنجام دەدرێت".